دوای زنجیرەیەک ڕاپۆرتی هه‌فته‌نامه‌ى "وشە" لەسەر بەرەڵایی شۆستە و شەقام و داگیرکردنی لەلایەن دووکاندار و ئۆتۆمبێل، ئه‌مڕۆ وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی لابردنی زێده‌ڕۆی سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ست پێ كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووى كانوونى یه‌كه‌م، كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه هه‌موو سێكته‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌گرێته‌وه، لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان دانراون و بابه‌تی به‌كارهێنانی شۆسته و شه‌قامیش له‌لایه‌ن شوێنه بازرگانی و پیشه‌ییه‌كانه‌وه، یه‌كێك بوو له‌و سێكته‌رانه.
هه‌ڵمه‌تێكی لابردنی زێده‌ڕۆی سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ست پێ كرد
دووپاتیشى كرده‌وه كه هەڵمەتێکی فراوان بۆ چۆڵکردن و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و لابردنی تابلۆی سەر شۆستەکان له شاری هەولێر و سلێمانی و دهۆك دەستی پێ کردووه و بەردەوامیشی دەبێت لەو شوێنانەی کە پێویست دەکات.
زیاتر گوتى، "پێش ئەنجامدانی هەڵمەتەکە، خاوەنی دووکان و پیشەوەرەکان لە ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتە ئاگادار کرابوونەوە لەوەی هەڵمەتێک بۆ چۆڵکردنی شۆستەکان و لابردنی تابلۆی سەر شۆستەکان و هەر جۆرە زێدەڕۆییەکی تر دەست پێ دەکات، ئه‌مڕۆش له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا شەقامی 60 مەتری تا شەقامی40 مەتریی هەولێری گرته‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، شاره‌وانیی دووی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه به هاوكاریی پۆلیسی شاره‌وانی و هێزی زێره‌ڤانی، ئامێری شۆفلی شاره‌وانی دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی خاوه‌ن دوكان و پیشه‌وه‌ره‌كان ههلمَهتی چۆڵكردنی شۆسته‌كان و لابردنی تابلۆی سه‌رشۆسته‌كان ده‌ستی پێ كرد.
پێشتر "وشه" له زنجیره ڕاپۆرتێكدا ڕای گه‌یاندبوو كه به‌هۆی دانانی كه‌لوپه‌ل و ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل شۆسته بۆ ڕێبواران نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌هه‌مانشێوه راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و فسفۆڕانه كردبوو كه له‌سه‌ر شۆسته‌كان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه داده‌نرێ.