دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووى كانوونى دووه‌م، له یارییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌می جامی که‌نداو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یه‌مه‌ن ڕووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه، یاری نێوان ئه‌و دووههڵبژاردهیه به‌یه‌کسان بوون به بێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایهات و به‌وهۆیه‌وه عێراق چووه قۆناغی پێش کۆتایی.
ئه‌گه‌رچى له یارییه‌که‌دا ناوبژیوانى یاریه‌كه له خووله‌کی حه‌وتدا مسته‌فا محه‌مه‌دی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به کارتی سوور کرده ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن نه‌یتوانی سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت و گۆڵی بردنه‌وه تۆمار بکات، یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به گورێكى زیاتره‌وه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یارییه‌كانیان كرد و بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد.
عێراق چووه قۆناغی پێش کۆتایی
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌م یه‌کسانبوونه کۆی خاڵه‌کانی گه‌یانده حه‌وت خاڵ و به‌پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌که‌ی سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.
به‌پێى ئه‌و خشتهیهیى بڵاو كراوه‌ته‌وه، عێراق له‌دواى چوونى بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، ڕۆژى پێنجشه‌م پێنجى كانوونى یه‌كه‌م، ڕووبه‌ڕووى یانه‌ى به‌حرێن ده‌بێته‌وه و یاریه‌كه سه‌عات 5:30ى ئێواره ده‌ست پێ ده‌كات.