پیاوێكی مه‌كسیكی كه ناسناوی قه‌ڵه‌وترین پیاوی له دنیا پێ دراوه، بۆ یه‌كه‌مجار دوای سێ ساڵ له مه‌شقی چڕ و پڕ پاش دابه‌زینی 330 كیلۆگرام له كێشی توانی له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی بوه‌ستێ و به ئاسایی ڕێ بكات.
ئه‌و پیاوه ناوی خوان پیدرۆ فرانكۆیه و ته‌مه‌نی 35 ساڵه و ئێسته بێ هاوكاری هیچ كه‌س و ته‌نیا به پشتوانی گۆچانێكه‌وه ده‌توانێ ڕێ ببڕێ هاوشێوه‌ی هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی.
ئێسته كێشی فرانكۆ نزیكه‌ی 260 كیلۆگرامه و له ڕێی سیسته‌مێكی خۆراكی چڕ به چاودێری پزیشكان و نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی چه‌وری نێو له‌شی، كێشی بۆ ئه‌و ئاسته كه‌م كراوه‌ته‌وه، ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه فرانكۆ له‌سه‌ر ته‌خت كه‌وتبوو و توانای هیچ جووڵه‌یه‌كی نه‌بوو و له لێواری مه‌رگدا بوو، به‌ڵام دوای سێ ساڵ ئه‌م مه‌ترسیانه سه‌رجه‌میان له‌ناوچوون و ده‌توانێ جووڵه بكات و دابنیشێت و بگه‌ڕێت.
دوای چه‌ندان نه‌شته‌ركاری و سیسته‌مێكی خۆراكی تایبه‌ت له سێ ساڵ ئه‌و 330 كیلۆیهی دانا و ده‌توانێ به پێی خۆی بڕوات
ئه‌و پیاوه هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه كێشی به‌شێوه‌یه‌كی زیاد له پێویست ڕووی له زیادبوون كردووه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا ده‌یتوانی جووڵه بكات، به‌ڵام به نائارامی و قورسی، كه‌چی ئێسته كێشی كه‌م بووه‌ته‌وه و هاوشێوه‌ی مرۆڤێكی ئاسایی مامه‌ڵه ده‌كات و ده‌ڵێ، هه‌موو خۆراكه به له‌زه‌ته‌كانی دنیا ئه‌وه ناهێنێت، به‌یانیان له خه‌و هه‌ستیت و بڕۆیت په‌رداخێك ئاو بخۆیته‌وه.