هیوندای سۆناتای نوێ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

:: AM:02:29:03/12/2019 ‌
میدیاكانی تایبه‌ت به‌ مۆدێل و ئۆتۆمبێله‌ نوێكان ئاشكرایان كرد، كه‌ كۆمپانیای هیوندای تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك مۆدێلێكی نوێی سۆناتای وه‌رزشی بخاته‌ بازاڕه‌وه‌، كه‌ پێشبینی ده‌كرێ هه‌وادارانی ئۆتۆمبێله‌ وه‌رزشییه‌كان سه‌رسام بكات.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ دزه‌پێكراوه‌كان له‌ كۆمپانیای هیوندای، جۆری نوێی سۆناتا به‌ ناوی سۆناتا نی لاین ده‌بێ و به‌ دیزاینێكی هاوشێوه‌ی مۆدێله‌كانی پێشووی سۆناتا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ مۆدێله‌كانی پێشووی جیای ده‌كاته‌وه‌، تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌هێز و ناوازه‌كانیه‌تی.

ئۆتۆمبێله‌ نوێكه‌ تایه‌كانی گه‌وره‌تر و به‌هێزتر كراون و ده‌رچه‌ی هه‌واییان بۆ دروستكراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خێراییه‌كی زۆر زیاتر له‌ مۆدێله‌كانی پێشوو ڕێ ببڕن.
ئۆتۆمبێله‌كه‌ زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی تێدایه‌ و خێراییه‌كه‌یشی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌
په‌یكه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ زۆر به‌ شیك و ڕێكی دروستكراوه‌ و شاشه‌كانی سه‌ر ده‌شبۆلی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ له‌مس كار ده‌كه‌ن و هاوشێوه‌ی شاشه‌ی ئۆتۆمبێلی مارسیدسه‌ و سیسته‌مێكی به‌هێزی پاڵدانی هه‌یه‌ و به‌ مۆبایله‌وه‌ پێوه‌ست ده‌كرێ.

بزوێنه‌ری سۆناتای نوێ چوار پستۆنه‌ و 2.5 لیتر به‌نزین ده‌خوا و هێزی ڕاكێشانی 275 ئه‌سپی هه‌یه‌  و هه‌شت گێڕه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ زۆر پێشكه‌وتووه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌ڵام تا ئێسته‌ زانیاری له‌سه‌ر واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی و نرخه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌.


وشە - باز ئه‌حمه‌د

ئه‌م بابه‌ته 167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌