ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی مایكل گۆردونی په‌یامنێری كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به وردی باس له‌وه ده‌كات، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌رفه‌تێكی زێڕین و باشه و ده‌رگا به ڕووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر عێراق بخاته‌وه ڕیزی هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌كه.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ره‌تایه‌ك و ده‌رفه‌تێكی زۆرباشه بۆ هاوبه‌شێكی گرنگ و پێویست بۆ واشنتن له ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ریكا هه‌رچه‌نده خه‌ریكه بێ ئومێد ده‌بێ له عێراق، به‌ڵام ده‌ستی به هه‌نگاوه‌كانی كردووه بۆ دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی له عێراق و سه‌ركه‌وتن له ململانێكانی له‌گه‌ڵ ئێران له وڵاته‌كه.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌میانه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك له سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكوومه‌تی عێراق، كه‌سایه‌تییه‌كی لاواز و بێ ئیراده بووه و هه‌رگیز بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بووه ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكانی شیعه ببێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی فشاره زۆره‌كان بڕیاریشی ده‌ركرد، به‌ڵام میلیشیاكان بڕیاره‌كانیان ڕه‌ت كرده‌وه، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی سه‌لماندی چه‌ند بێهێزه، دوای ئه‌و بڕیارانه‌ی دژ به حه‌شد و جێبه‌جێنه‌كردنیان ورده ورده خۆی له بابه‌ته‌كان ده‌شارده‌وه، ڕاستگۆیانه ته‌واوی كۆسپ و گرفته‌كانی به‌رده‌می نه‌خسته‌ڕوو و له به‌ڵێنه‌كانی پاشگه‌زبووه‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، عه‌بدولمه‌هدی نه‌ك هه‌ر سه‌رنه‌كه‌وت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میلیشیاكان، به‌ڵكوو فه‌رمانی كشانه‌وه‌یشی له ناوچه كریستیان و ئێزیدی نشینه‌كان به چه‌كی قورس و تانكی سه‌ربازی وه‌ڵام درایه‌وه، ئه‌مانه بوون به حاڵه‌تی زۆر شه‌رمهێنه‌ر و به ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا لێی بێ ئومێد بوو و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقیش كه دژ به میلیشیاكانن و له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و یاسادان هیوایان به عه‌بدولمه‌هدی نه‌ما.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی بۆی ڕوون بووه‌وه كه عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێی داون پابه‌ندیان نابێت، كه بچووكترینیان بریتی بوو له سه‌ربه‌خۆكردنی عێراق له ڕووی پێویستی وزه‌وه، كه ئه‌مه خواستی سه‌ره‌كی خه‌ڵكیشه، ده‌یانه‌وێ وزه‌ی خۆیان بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با به‌كاربخه‌ن و پاڵاوگه‌ی گه‌وره دروست بكه‌ن، ئه‌مانه هه‌م ده‌رفه‌تی كار بۆ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، هه‌میش كاره‌با و سووته‌مه‌نی به جه‌ماوه‌ر ده‌دات، كه به‌رده‌وام گرفتیان له‌و دوو خزمه‌تگوزارییه هه‌یه.
عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به واشنتنی دابوو هیچی نه‌هێنایه‌دی
هه‌ینی ڕابردوو كه عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستكێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد و له‌وێش قبووڵكراوه، به گوێره‌ی هه‌موو سه‌رچاوه و زانیارییه‌كان عێراق به‌ره‌و دۆخێكی ناڕوون و شێواو ده‌ڕوات، بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌غدا دابنێت و سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێز له به‌غدا و له لووتكه‌ی حكوومه‌تی عێراق دابنێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌رفه‌ته‌كه به زێڕین و گونجاو بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت، چونكه ئێسته خۆپێشانده‌ران و شه‌قام گه‌وره‌ترین فشاریان له‌سه‌ر هه‌ژموونی ئێرانیش دروست كردووه، هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند جارێك خۆپێشانده‌ران كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان له نه‌جه‌ف سووتاند، قوتابیان پۆل پۆل به به‌رده‌م كونسوڵخانه‌كه به سڵاوی سه‌ربازی بۆ ئاڵای عێراق و گوتنه‌وه‌ی دروشم دژی ئێران تووڕه‌یی و ڕقی خۆیان به‌رانبه‌ر به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی تاران ده‌ربڕی.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی تره‌مپ به ته‌واوی پشتیوانی ئه‌و ڕه‌وته نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌ی عێراق بكات، ئه‌مه تاكه ڕێیه بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر كاریگه‌ری ئێران عێراق ڕزگار بكرێت، جیا له‌وه‌ش پرۆسه‌ی دانانی كه‌سێكی تر به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێویستی به هه‌نگاوی به په‌له‌یه، چونكه خۆپێشانده‌رانی دژ به ئێران ئه‌و كه‌سه دیاریی ناكه‌ن، به‌ڵكوو سیاسییه‌كانی شیعه‌ن، كه سه‌رجه‌میان سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێته خۆ و هه‌روا ده‌سته‌وه‌ستان دانه‌نیشێت.
ڕمزی مردینی پسپۆر له په‌یمانگای ئاشتی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، سه‌ره‌ڕای گۆڕانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هاتنی كه‌سێكی تر له داهاتوو، به‌ڵام حكوومه‌تی به‌غدا وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه و هیچ له دۆخه‌كه‌یش ناگۆڕێت، ته‌نیا ڕووخساره‌كان نه‌بن، سیسته‌می سیاسی‌و دامه‌زراوه‌كان به ته‌واوی دابه‌شبوون و لاوازبوون، ئه‌مه واقیعی داهاتووی عێراقه و ناتوانرێ نكۆڵی لێ بكرێ، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كی زۆر به پیتی ده‌ست كه‌وتبێ، به‌رده‌وام خه‌ریكی چاندنی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆیه‌تی له ته‌واوی دامه‌زراوه گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت.
میلیشیاكان چه‌كیان له دژ به‌رزكرده‌وه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئه‌میش ته‌نیا بێده‌نگی نواند
برێت ماكگۆرك نوێنه‌ری پێشووی تره‌مپ له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به "
وۆل ستریت جۆرنال"ی ڕاگه‌یاندووه، كه سیستانی یاریكه‌ری سه‌ره‌كییه له عێراق نه‌ك ئێران، كه سیستانی داوای كرد ده‌سبه‌جێ عه‌بدولمه‌هی ده‌ستی كێشایه‌وه، ئه‌مه‌ریكایش له په‌راوێزخستندایه، ئه‌مه‌یش گرفته‌یه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، ئه‌و ڕه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی دروست بووه، له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ عێراقه و ده‌یانه‌وێ به ئاراسته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ببه‌ن، باشترین ده‌رفه‌تیش بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه‌یه پشتیوانی ئیراده‌ی گه‌ل و خواستی گه‌ل بكات، هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی بۆ پشتیوانی له داواكانی خۆپێشانده‌ران ڕابگه‌یه‌نێت.