كۆمپانیای تێسلا له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی جۆری مۆدێل ئێكسی خسته بازاڕه‌وه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی نۆ مانگ ئۆتۆمبێله‌كه بهباشترن جۆری ئۆتۆمبێل له‌ڕووی سه‌لامه‌تییه‌وه ناسرا له سه‌رانسه‌ری دنیادا.
ئاژنسی "
reuters"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی كۆمپانیای تێسلا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، له پێشانگایه‌كی تایبه‌تی ئۆتۆمبێلدا له ئه‌مه‌ریكا ئۆتۆمبێلی تێسلا مۆدێل ئێكس بوو به خاوه‌نی خه‌ڵاتی سه‌لامه‌تترین ئۆتۆمبێلی ساڵی 2019 كه خهڵاتهكهیش له‌لایه‌ن رێكخراوی "NCAP"ی ئه‌وروپی پێ به‌خشرا.
تێسلا مۆدێل ئێکس سەلامەتی بە رێژەی لە %75 بۆ سەرنشینەکە دابین دەکات
ئۆتۆمبێله‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پته‌ویی بۆدی و ئه‌و پلێته‌ی تێیدا به‌كارهێنرابوو هاته هه‌ڵبژاردن، چونكه تاقی كراوه‌ته‌وه كه له‌كاتی پێداكێشاندا به ئۆتۆمبێلێكی تر یان هه‌ر شتێكی تر سه‌رنشینه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌گه‌ری رزگاربوونی هه‌یه به رێژه‌ی له %75 كه ئه‌مه‌یش وای كردووه ئاستی سه‌لامه‌تی له هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا به‌رزتربێت و خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ ببه‌خشرێت.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه له كالیفۆرنیا، ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه و یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و كه ئێسته خاوه‌نی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایه له دنیادا.