كۆمپانیای ڤیڤۆ له پێشانگایه‌كی تایبه‌تدا مۆبایلی ی‌و 20ی به دنیا ناساند، وه‌ك خۆی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتویه‌تی، ی‌و 20 یه‌كێكه له مۆبایله خێراكان كه له‌كاتی كاركردندا خاوبوونه‌وه‌ی نییه.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی به‌رهه‌مێكی تری ڤیڤۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی "ی‌و 20"ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه و له‌باره‌یه‌وه گوتی، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مێكی ترمان بڵاو كرده‌وه كه سیسته‌مێكی خێرامان تێدا به‌كارهێناوه و له‌كاتی كاركردندا خاوبوونه‌وه‌ی نییه، ئه‌مه‌یش وای كردووه ببیته یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كان.
ڤیڤۆی نوێ سیستەمێکی خێرای بۆ دانراوە لەگەڵ پرۆسێسەرێکی بەهێز
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه مۆبایله‌كه خاوه‌نی هێزێكی زۆره و به سیسته‌می سناپ دراگۆنی 675 كار ده‌كات كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پێ به‌خشیوه. جگه له‌وه‌یش شاشه‌یه‌كه‌ی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 6.53 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1080 بۆ 2340 پیكسڵه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش مۆبایله‌كه سێ كامێرای بۆ داده‌نرێت كه روونیان 46 مێگاپێكسڵه و وێنه‌ی ناوازه ده‌گرن، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه له بازاڕه‌كاندا به 153 دۆلار بفرۆشرێت.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.