وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی قه‌رزی مووچه‌خۆرانی لای حكوومه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، حكوومه‌ت هه‌شت مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو مووچه قه‌رزه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاند، له‌چوارچێوه كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆی وه‌زیری دارایی و ئابووره پرسیار له‌باره‌ی قه‌رزی مووچه‌خۆران له وه‌زیری دارایی كراوه و له وه‌ڵامدا ئاوات شێخ جه‌ناب گوتی حكوومه‌ت مووچه‌ی هه‌شت مانگی فه‌رمانبه‌ران و 12 مانگی خانه‌نشینان قه‌رزداره.
دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه وه‌زیری دارایی هیچ ئاماژه‌یه‌كی به مووچه ناته‌واوه‌كان نه‌داوه كه به ڕێژه‌ی جیاواز به پاشه‌كه‌وت دابه‌ش كراون.
" هه‌ندێك كه‌س به ئاگایی یان به بێ ئاگا ڕاستییه‌كان ده‌شێوێنن و ده‌یانه‌وێت له به‌های ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان كه‌م كه‌نه‌وه، پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه مووچه نه‌دراوه‌كان و پاشه‌كه‌وته‌كانی مووچه‌یش هه‌رچه‌نده له‌سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه‌دا نه‌بووه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موویان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت" له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وا نووسراوه.