ئۆسكار ئیسماعیل /22 ساڵ/ ڕاگه‌یاندكار و ئه‌كته‌ر كه خه‌ڵكی سلێمانییه، له خێزانێكی هه‌ژار هاتووه‌ته دنیاوه و وه‌ك خۆی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه‌ی پێ دا، هیچ كارێكی پێ شه‌رم نه‌بووه و شانازیی ده‌كات كه تا ئێسته توانیویه‌تی وه‌ك كچێك له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و كۆڵ نه‌دات.
ئۆسكار بۆ "وشه" گوتی، "ڕاگه‌یاندنم زۆر خۆش ده‌وێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه چوونه ناو دنیای ڕاگه‌یاندن زۆر ناخۆشه، چونكه ئه‌م وێنه‌یه نه‌بوو كه له خه‌یاڵی خۆمدا كێشابووم و نه‌متوانی په‌یامێكی جوان به خه‌ڵكی ئازاد و بوێر بگه‌یه‌نم.
زیاتر گوتی "راگه‌یاندكار ده‌بێت ئازادانه بدوێت و قسه بكات، چونكه چه‌كی نییه و نووسین و قسه‌كردن چه‌كی ئه‌وه، به‌ڵام لێره ڕێگریی له خاوه‌نی بیری ئازاد ده‌كه‌ن و ناهێڵن به دڵی خۆی قسه بكات، هه‌ندێ خه‌ڵكیش هه‌ن تێناگه‌ن و گاڵته به هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و ناشیرینی ده‌كه‌ن."
مۆدێلیست حه‌قی به برنج و خه‌نه و شه‌كر و تایت نییه، به‌ڵكو ده‌بێت ڕێكلام بۆ جلوبه‌رگ و ماكیاج و بۆن بكات
ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له هیچ فیلمێك به‌شداری نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ڕێكلام بووه، هه‌رچه‌نده هێشتا ده‌ستبه‌رداری راگه‌یاندن و نواندن نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "من مۆدێلیست نیم و خۆشم به مۆدێلیست نازانم، ته‌نیا ئه‌م كاره بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره ده‌كه‌م، چونكه مرۆڤ پێویسته هه‌موو جۆره كارێك له ژیانی تاقی بكاته‌وه".
ئه‌وانه‌ی له سۆشیال میدیا به‌ناوبانگن هه‌موو كات تووشی كێشه ده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی سۆشیال میدیا به‌كار دێنن، به‌شێكیان ئامانجیان شكاندنی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانه. به‌ڵام ئۆسكار روونی ده‌كاته‌وه "هه‌ر كێشه‌یه‌ك بێته ڕێم گوێی پێ ناده‌م، چونكه هیچ شتێك ناتوانێ له سه‌ركه‌وتنه‌كانم رامگرێ".
پێشی وایه، ده‌بێ ئه‌و كه‌سانه تێبگه‌ن ئه‌مه ناشیرینی نییه ژنێك ئازادانه ئه‌كاونتێكی هه‌بێت و به‌كاری بێنێت بۆ بازرگانی ڕێكلام، كه تایبه‌ته به‌خۆی.
وه‌ك ئه‌م مۆدێلیسته دووپاتی كرده‌وه، مۆدێل له كوردستان بووه‌ته ڕێیه‌ك بۆ خۆده‌رخستن. بۆیه به پێویستی ده‌زانێ "ئه‌وانه‌ی ده‌بنه مۆدێلیست، مه‌رجه‌كانی بزانن وه‌ك خواردنی ته‌ندروست و وه‌رزش و پزیشكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، مۆدێلیست نابێ ڕێكلام بۆ هه‌موو جۆره براندێك بكات بێ ئه‌وه‌ی له جۆر و كوالێتی برانده‌كه بزانێت".
" پێم خۆشه ڕێكلام بۆ یه‌ك جۆر براند بكه‌م نه‌ك هه‌ر ڕۆژه و بۆ جۆرێك، ته‌نیا ئامانجیشم به‌ده‌ستهێنانی پاره بێت، هه‌روه‌ها مۆدێلیست حه‌قی به برنج و خه‌نه و شه‌كر و تایت نییه، به‌ڵكو ده‌بێت ڕێكلام بۆ جلوبه‌رگ و ماكیاج و بۆن بكات" ئۆسكار وای گوت.
وشه/ گه‌رمیان گلی