ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سامسۆنگ ڕای گه‌یاند، بڕیاره له مۆبایله نوێیه‌كه‌یان كه ساڵی داهاتوو ده‌یخه‌نه بازاڕه، به‌هێزترین پرۆسێسه‌ری تێدا به‌كار بهێنن.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
techradar" بابه‌تێكی له‌باره‌ی مۆبایلێكی سامسۆنگ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، له چواری كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كۆمپانیای كواڵكۆم ڕای گه‌یاند كه نوێترین سیسته‌می سناپ دراگۆنیان دروست كردووه كه به‌هێزترین سیسته‌می پرۆسێسه‌ره و سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G له‌گه‌ڵ كارایه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌مدا به‌كاریبهێنێت.
بڕیارە سامسۆنگ بەهێزترین پرۆسێسەر بۆ مۆبایلە نوێیەکەی دانێ
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه كۆمپانیای سامسۆنگ به هاوئاهه‌نگی كۆمپانیای كواڵكۆم به‌هێزترین پرۆسێسه‌ر بۆ مۆبایلی گالاكسی ئێس 11 داده‌نێن كه ئه‌ویش سناپ دراگۆنی 865 و ساڵی داهاتوو كاری پێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وای لێ ده‌كات به‌هێزترین و خێراترین مۆبایل بێ له دنیادا.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.