كۆمپانیای نیسان له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له نوێترین ئۆتۆمبێله‌كانی نمایش كرد كه ئه‌ویش نیسان چه‌كی مۆدێل 2020ـه و ئه‌وه‌ی له‌و ئۆتۆمبێله‌دا ده‌بینرێت، ئه‌وه‌یه گۆڕانكارییه‌كی ته‌واوی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌یدا ئه‌نجام داوه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای نیسان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نیسان ئۆتۆمبێلی چه‌كی مۆدێل 2020ی نمایش كرد كه دیزاینه‌كه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك له دنیادا، چونكه كۆمپانیاكه دیزاینه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕیوه و شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشی تێدا به‌كارهێناوه.
ئەوەی لەم بەرهەمەدا بەدی دەکرێ ئەوەیە کە دیزاینەکەی بەتەواوەتی گۆڕاوە
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش خاوه‌ن هێزی 350 ئه‌سپه و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و چوار پستۆن و شه‌ش پستۆنیشی هه‌یه، به‌ڵام له‌باره‌ی نرخه‌كه‌ی هیچ نه‌گوتراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.