له شاره‌دێی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، ژنێك به له‌چكه‌كه‌ی سه‌ری، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ژنه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ له شاره‌دێی ئاغجه‌له‌ر ژنێكی له‌دایكبووی ساڵی 1989 به‌ناوی (ئاره‌زوو نه‌وزاد) كه خه‌ڵكی گوندی داڵهوانه خۆی خنكاندووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و ژنه بهسهرپۆشهكهی سه‌ری خۆی خۆی خنكاندووه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه. له زانیارییه‌كاندا هاتووه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ژنه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هێشتا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و سنووره‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ته‌واو نه‌كراون. هاوكات پۆلیس زانیاری ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تی خۆ خنكاندنی ژنانه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ تۆمار كرابێت.