ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا "ناسا" بڵاوی كرده‌وه، كه دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی نامۆ له هه‌سارۆچكه‌ی "بین‌و"ی نزیك له هه‌ساره‌ی زه‌وی ڕوو ده‌دات، كه بریتییه له گه‌رده‌لوولێكی مه‌زنی به‌رد و غوبار كه به ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر هه‌ڵی كردووه.
زانایان له زانكۆی ئه‌ریزۆنا له ڕێی تهلیسكۆپهوه وێنه‌ی گهردهلوولهكهیان گرتووه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گه‌رده‌لووله‌كه هێنده به‌هێزه له توانایدایه تاشه‌به‌ردی یه‌كجار گه‌وره له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵبگرێ و به ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ئاراسته‌یان ده‌كات.
تا ئێسته هۆكاری هه‌ڵكردنی ئه‌و گه‌رده‌لووله گه‌ردوونییه ناوازه‌یه نازانرێ، زانایانی ناسا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامن، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و دیارده‌یه نامۆیه ڕوون بكه‌نه‌وه.
به‌شێك له زاناكان له‌و بڕوایه‌دان، كه ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه خاكه‌كه‌ی هێنده نه‌رمه، كه به هه‌ڵكردنی با ده‌ست به هه‌ڵوه‌رین ده‌كات، به‌ڵام به‌شێكی تر ئه‌مه ته‌نیا به لێكدانه‌وه‌یه‌كی بێ به‌ڵگه ناو ده‌به‌ن و به دوای به‌ڵگه‌ی سهلمێنهردا ده‌گه‌ڕێن.
گه‌رده‌لوولێكی به‌هێز هه‌ڵی كردووه تاشه به‌ردی یه‌كجار زه‌به‌لاحی هه‌ڵگرتووه
به گوێره‌ی سیسته‌می چاودێری گه‌ردوونی
ناسا زیاتر له 20 هه‌زار پارچه به‌ردی یه‌كجار گه‌وره و زه‌به‌لاح له ڕێی ئه‌م گهردوولهوه به‌ره‌و زه‌وی و هه‌ساره‌كانی ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر دێن، زانایانی ناسا به دوای ئه‌وه‌وه‌ن، كه نموونه‌ی به‌ردی ئه‌و گه‌رده‌لووله كه له هه‌سارۆچكه‌ی بینۆ هاتووه وه‌ربگرن و بیخه‌نه ژێر لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ نموونه‌یه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.