وەزیری تەندروستی بڕیارێكی بۆ دەڤەری ڕاپەڕین دەركرد

:: AM:09:05:09/12/2019 ‌
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دروستكردنی سەنتەری پەلی دەستكردی بۆ دەڤەری ڕاپەڕین دەركرد.

ئەمرۆ دووشەم نۆی كانوونی یەكەم، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەیاننامەی ژمارە 43ـی بڵاوی كردەوە بۆ دامەزراندنی سەنتەرێك.

لە بەیاننامەكە ئاشكرا كراوە، بەپێی یاسای ناوخۆی وەزارەتی تەندروستی لەبەر بەرژەوەندی گشتی و خزمەتكردنی هاووڵاتییان لە بواری تەندروستی، بڕیاری كردنەوەی سەنتەری ڕانیە دەرچوو.

لە ڕۆژی دەرچوونی ئەو نووسراوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن
باس لەوەش كراوە، سەنتەری ڕانیە بۆ ڕاهێنانەوە و دروستكردنی پەلی دەستكرد سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین دەبێت و لە ڕۆژی دەرچوونی ئەو نووسراوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

لە هەرێمی كوردستان لە چەند شار و شارۆكەیەك سەنتەری ڕاهێنان و پەلی دەستكرد هەیە، بەڵام تا ئێستە لە دەڤەری ڕاپەڕین ئەو سەنتەرە نەبووە.







وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 171 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌