په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا رای ده‌گه‌یه‌نێت، پرسی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ نه‌بووه‌ته خاڵی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، به‌ڵام كورد رێز له بۆچوونی شه‌قام و زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ده‌گرێ بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ به مه‌رجی گره‌نتیكردنی مافه‌كانی كورد.
دەبێ بەر لە دانانی سەرۆک وەزیرانی نوێ گەرەنتی مافەکانی کورد بکرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆی كانوونی یه‌كه‌م، دیاری به‌رواری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌و پێیه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی په‌رله‌مان كردووه، ده‌بێت له په‌رله‌مانه‌وه كار بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، به‌ڵام لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق، هێشتا له نزیكه‌وه راوێژ و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له بۆچوونی یه‌كتر ئاگاداربن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له‌م قۆناغه‌دا كه پرسی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌كلا بووه‌ته‌وه، بێ سازشكردن له‌باره‌ی مافه‌كانی كورد، كورد بۆچوونی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌دایه له‌ناو په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ رێزگگرتن له بۆچوونی خۆپێشانده‌ران بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به ئامانجی هێوركردنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان ئه‌نجام درا، به‌ڵام دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یش خۆپێشاندانه‌كان له عێراق نه‌ك هێور نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌رفراوانتر بووه و شه‌قامی عێراقی داوای لادانی هه‌ژموونی ئێران و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رپرسه گه‌نده‌ڵ و حزبییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی