ئه‌مڕۆ له شارۆكه‌ی كفری سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، پۆلیسێك لەناو بنکەی پۆلیس دا برا وبراژنێكی خۆی كوشت.
لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەستی پێ کردووە و بکوژەکە گیراوە
ئەمڕۆ دووشەم نۆی کانوونی یەکەم، سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی كفری بە "وشه"ی راگەیاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شارۆكه‌ی كفری له‌نێو بنكه‌یه‌كی پۆلیسدا ، پۆلیسێكتهقه لهبراو براژنێكی خۆی ده‌كات وده‌یان كوژێت .
زیاتر روونی دەکاتەوە، دەستبەجێ پۆلیسەکە گیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ پێک هێنراوە، قوربانییه‌كان وتاوانكار كوردن و خه‌ڵکی كفرین.
هاوکات عه‌لی جه‌مال، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان هه‌واڵه‌كه‌ی پشت‌راست كرده‌وه و زانیاری زیاتری رانه‌گه‌یاند به‌هۆی ئەوەی لێكۆڵینه‌وه‌کان تەواو نەبوون.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی