به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆك، حهوتهمین پێشانگای خۆی تایبه‌ت به كتێب له زانكۆی دهۆك كردەوه كه تیایدا ژماره‌یه‌ك ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌شدار بوون.
پێشانگاکە بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت
ئیدریس غازی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی بره‌ودان به خوێندن و خوێندنه‌وه له كوردستان و پارێزگای دهۆك، حهوتهمین پێشانگای كتێب بۆ ساڵی 2019 له زانكۆی دهۆك كرایه‌وه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، له پێشانگاكه‌دا 12 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی پارێزگای دهۆك به‌شدار بوون و زیاتر له شه‌ش هه‌زار ناونیشانی جۆراوجۆری كتێب به چه‌ندان زمان نمایش كران و به رێژه‌ی 10% بۆ 30% داشكاندن بۆ هه‌موو كتێبه‌كان كراوه.
"پێشانگاكه بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، رۆژانه له سه‌عات 9:00ی به‌یانی تا 6:00ی ئێواره له هوڵی ناوه‌ندی قوتابیانی زانكۆی دهۆك بەڕێوە دەچێت، بێجگه له به‌شداری ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێریش به‌شداری كردووه" ئیدریس غازی وای گۆت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری