ئه‌مڕۆ ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی كورد جه‌لال سه‌عیده كه شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌دا تێپه‌ڕیوه.
هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید یه‌كێك بوو له ده‌نگه دیاره‌كانی ھونه‌ری میللی له ھه‌ولێر كه سه‌تان گۆرانی میللی و فۆلكلۆری كوردی زیندوو كردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یان گۆرانی ھه‌ڵپه‌ركێی كوردی به‌ده‌نگی خۆی تۆمار كردووه.
بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن کۆچی دوایی کردووە
ھونه‌رمه‌ندی میللی جه‌لال سه‌عید له ساڵی 1953 له شاری مه‌ھابادی رۆژھه‌ڵاتی كوردستان له دایكبووه، له شارۆكه‌ی رواندز ژیانی منداڵی به‌سه‌ر بردووه، له ساڵی 1977 یه‌كه‌م به‌رھه‌می گۆرانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی وێژه‌ی ھونه‌ری كوردی له ژێر ناوی "لایه لایه‌ت بۆ ده‌كه‌م" تۆمار كردووه. ماوه‌ی 40 ساڵه خزمه‌تی هونه‌ری میللی كوردی ده‌كات.
جه‌لال سه‌عید به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری شاری هه‌ولێر كه‌وتوو و ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌م سه‌عات شه‌ش له نۆی كانوونی یه‌كه‌می 2013 له نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه و له شاری هه‌ولێر به خاك سپێردرا.