هێزێكی ئاسایش و دژه‌تیرۆری یه‌كێتی به‌ره‌و پێنجوێن ده‌ڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و خۆپێشاندانه بهێنن كه له سنووره‌كه له‌مڕۆ به‌یانییه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
هێزێكی گه‌وره‌ی ئاسایشی سلێمانی و دژه تیرۆری یه‌كێتی به‌رێگاوه‌ن به‌ره‌و پێنجوێن
دژی هێنانی مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ سنووری پێنجوێن له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێك و كه‌میی خزمه‌تگوزاری، به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، هاووڵاتییانی سنووری پێنجوێن ده‌ستیان به خۆپێشاندان كردووه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ناو خۆپێشانده‌رانه‌وه ده‌ست "وشه"، كه‌وتووه، به‌رپرسانی ئاسایشی پێنجوێن، داوایان له خۆپیشانده‌ران كردووه له‌پێناوی نه‌ڕژانی خوێنی هیچ كه‌سێك، پێویسته ئه‌و خێمانه‌ی له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی شارۆكه‌ی پێنجوێن كه به ئاڕاسته‌ی ناو شارۆكه‌كه و هه‌ردوو مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و سه‌یرانبه‌ن، دانراون لاببرێت.
هاوكار مسته‌فا یه‌كێك له‌رێكخه‌رانی خۆپێشاندانه‌كه‌ی پێنجوێن بۆ "وشه" گوتی "ئێسته ئاگاداركراینه‌وه كه هێزێكی گه‌وره‌ی ئاسایشی سلێمانی و دژه تیرۆری یه‌كێتی به‌رێگاوه‌ن به‌ره‌و پێنجوێن و هه‌ڕه‌شه‌مان لێكراوه كه ئه‌مشه‌و كۆتایی به خۆپێشاندانهكهمان بهێنین".
شارۆكه‌ی پێنجوێن ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كاره‌بای نیشتیمانی كه‌می كردووه و له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێك باڵای یه‌كێتیه‌وه ده‌ویسترێ مۆلیده‌ی ئه‌هلی بهێنرێته ناوچه‌كه، به‌ڵام هاووڵاتییان به‌توندی دژی ئه‌وه وه‌ستاونه‌ته‌وه.