وەزیری دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد

:: AM:11:50:10/12/2019 ‌
وەزیری دارایی و ئابووری بە نووسراوێكی فەرمی ئاگەداری كۆمپانیاكان دەكاتەوە كە پێویستە ژمێرەی كۆتایی پێشكەشی وەزارەت بكەن و لێخۆشبوونیش بۆ ژمارەیەك كۆمپانیا دەردەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی كانوونی یەكەم، بەپێی نووسراوێكی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی باج و دەرامەت كراوە و تێیدا هاتووە، پێویستە شێوازی رێكخستنی ژمێرەی كۆتایی كۆمپانیاكان بەپێی ئەو ڕێنوێنییانە ڕێك دەخرێتەوە هەبێت.

پێویستە ژمێرەی كۆتایی پەسندكراوی ژمێركاری یاسایی باجدەران بكرێت 
ڕوون كراوەتەوە، پێویستە ژمێرەی كۆتایی پەسندكراوی ژمێركاری یاسایی باجدەران بكرێت، هەروەها ئەو كۆمپانیایانەی كە سەرمایەیان لە پێنج ملیۆن دینار كەمترە، سەرپشكن لەوەی كە ژمێرەی كۆتایی پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی باجی كۆمپانیاكان بكەن یان نا.

ئەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی لە كاتێكدایە ساڵانە بەپێی ڕێنوێنییەكان، باج لە كۆمپانیاكان وەردەگیرێت و پێویستە ژمێرەی كۆتایی ساڵیان پێشكەشی وەزارەتی دارایی بكەن بۆ ئەوەی بڕی باجی لەسەر دیاری بكرێت.







وشە - رامیار جەواد