لالەنگی سەرچاوەی تەندروستی باش و جوانییە

:: PM:10:30:10/12/2019 ‌

توێژینەوەكان دووپاتی دەكەنەوە كە میوەی لالەنگی زۆر سوودی تەندروستی و خۆراكی بۆ مرۆڤ هەیە، جیا لە تایبەتمەندی یارمەتیدانی ژن بۆ پاراستنی جوانییەكەی بەهۆی دەوڵەمەندی بە بێتا كارۆتین كە یارمەتی نوێبوونەوەی خانەكانی لەش دەدات.  
یارمەتی دروستبوونی كۆلاجین دەدات و پێست نەرمتر دەردەكەوێت
ئیمكە ریزە شارەزای ئەڵمانی لە بواری خۆراك لەو بارەوە دەڵێت، میوەی لالەنگی وەك كلیلی تەندروستی و جوانی وایە كە بە ڤیتامین سی دەوڵەمەندە كە بەرگری لەش زیاد دەكات و لە نەخۆشییەكان دەیپارێزێت وەك ئەنفلەوەنزا، هەروەها یارمەتی دروستبوونی كۆلاجین لە لەش دەدات و بەوهۆیەشەوە پێست نەرمتر دەردەكەوێت.

جیا لە ڤیتامین سی، پرۆڤیتامین ئەی تیادایە كە بە بێتا كارۆتین دەناسرێت و یارمەتی نوێبوونەوەی خانەكانی لەش دەدات، ئەو جۆرێكە لە میوە مزرەكان كە زستانان هەیە، ئەو زۆر لە پرتەقاڵ دەچێت بەڵام قەبارەی بچووكترە، چەندان كانزا دەچنە پێكهاتنی وەك ئاسن و پۆتاسیۆم و فسفۆڕ و مەگنسۆم و كالسیۆم و چەندان دژەئۆكسێنەری بەهێز و رێژەی ریشاڵەكان تیایدا دەگاتە 14% بۆ هەر كووپێك لە شەربەتی لالەنگی.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل