كۆمپانیای فۆردی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل بڵاوی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ زنجیره خواردنگه‌كانی ماكدۆناڵدز گه‌یشتووه‌ته ڕێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی قاوه‌ی پێ بده‌ن و ئه‌ویش له دروستكردنی پێكهاته‌ی ئۆتۆمبێله نوێكه‌ی به‌كاری بهێنێت.
دروستكردنی به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل له پاشماوه‌ی قاوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان داهێنانێكی گه‌وره و نوێ ده‌بێ، كه وا ده‌كات ئۆتۆمبێل بۆ ڕاكێشانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی كه‌متر پێویستی به وزه بێ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پارچانه‌ی ئۆتۆمبێل كه له پلاستیك دروست ده‌كرێن.
كۆمپانیای
فۆرد له ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوی كرده‌وه، كه پلاستیك سه‌ره‌ڕای زیانه زۆره‌كانی، هاوكات وا ده‌كات كێشی ئۆتۆمبێل له كاتی هه‌ستان پێویستی به وزه‌ی زیاتر بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاشماوه‌كانی قاوه‌ر به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا كێشی ئۆتۆمبێل 20% كه‌متر ده‌بێته‌وه و ڕێژه‌ی وزه‌ی به‌كارهاتوویش بۆ ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێل به بڕی 25% كه‌متر پێویست ده‌بێت.
له‌گه‌ل ماكدۆناڵدز گرێبه‌ستی كردووه تا پاشماوه‌كانی قاوه‌ی بۆ كۆ بكاته‌وه
دیبی میلیوڤسكی له كۆمپانیای فۆرد ڕای گه‌یاند، ئه‌م بیرۆكه‌یه ماوه‌ی 20 ساڵی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، تا شوێنگره‌وه‌ی پلاستیك بدۆزرێته‌وه له دروستكردنی به‌شێك له پێكهاته‌كانی ئۆتۆمبێل، دواجاریش توانیمان له قاوه ئه‌و جێگره‌وه‌یه دروست بكه‌ین و به هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ ماكدۆناڵدز ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌خه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.