به‌كارهێنه‌رانی لاپتۆپی ئه‌پڵی جۆری ماك بووك پرۆی ڤێرژنی تازه ده‌ستیان به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین كردووه به‌رانبه‌ر به كۆمپانیای ئه‌پڵ و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له لاپتۆپه نوێكانی ئه‌پڵ تووشی دوو گرفتی گه‌وره بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه سكاڵایان گه‌یاندووه‌ته كۆمپانیای
ئه‌پڵ و ده‌ڵێن، ماك بووك پرۆی نوێ و شاشه 16 ئینج به ده‌ست دوو كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت، یه‌كه‌میان بڵندگۆ و سیسته‌می ده‌نگییه، كاتێك لاپتۆپه‌كان به ئامێری بڵندگۆ پێوه‌ست ده‌كه‌ن، ده‌نگی پچڕ پچڕ و پڕ له ژاوه ژاوی بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌م كێشه‌یه‌یش ته‌نیا هی ئه‌و ڤێرژنه نوێیه نییه، به‌ڵكوو به‌كارهێنه‌رانی ماك پرۆی مۆدێل 2016یش هه‌مان گرفتیان هه‌یه و ڤێرژنی ساڵانی ڕابردوو و ئێسته‌یش به‌هه‌مانشێوه.
به‌كارهێنه‌رانی سكاڵایان تۆمار كردووه و داوای چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ده‌كه‌ن
كێشه‌ی دووه‌می لاپتۆپه نوێكه‌ی ئه‌پڵ مۆنیته‌ره‌كه‌یه‌تی، به‌كارهێنه‌رانی ده‌ڵێن، جۆرێك له سێبه‌ر له‌سه‌ر شاشه‌كه دروست ده‌بێت، لاپتۆپه‌كه به ته‌واوی له كاركردن خاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی نیگه‌رانی كردوون و داوا ده‌كه‌ن ئه‌پڵ به زووترین كات چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه.
دروستبوونی ئه‌و كێشه‌یه له كاتێكدایه پێشتریش به‌كارهێنه‌رانی لاپتۆپی ئه‌پڵ ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر به كیبۆرد و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و خاوی كاركردن له كاتی ئینته‌رنێت و زوو دابه‌زینی وزه‌ی ناو پاتری لاپتۆپه‌كانیان ده‌ربڕیوه و ئه‌مه‌ی ئێسته‌یشی هاتووه‌ته‌سه‌ر.