حه‌بی دژه سكپڕی له دنیا به به‌ربڵاوترین حه‌ب داده‌نرێ كه زۆرترین له ژنان به‌كاری ده‌هێنن، به‌ڵام له‌م دواییه جۆره حه‌بێكی تر به‌رهه‌م هێنراوه، كه به حه‌بی ئه‌ستێره‌یی ناوده‌برێ و به خواردنی یه‌ك دانه لێی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ڕێگری ده‌كات له سكپڕی.
زانایانی په‌یمانگه‌ی ماساتشوستسی ئه‌مه‌ریكی بۆ
ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌و جۆره حه‌به‌یان به‌رهه‌مهێناوه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و حه‌به ئه‌ستێره‌ییه یه‌كجار له مانگێك بیخۆن، ئیتر پێویست ناكات نیگه‌ران بن له‌وه‌ی دووگیان بن، چونكه ڕێك بۆ ماوه‌ی مانگێك كاریگه‌ری ده‌بێ و ڕێگری له سكپڕی ده‌كات.
حه‌به‌كه شێوه‌یه‌كی ئه‌ستێره‌یی هه‌یه و مانگێك ڕێگری له سكپڕی ده‌كات
حه‌به‌كانی تری سكپڕی ده‌بێ به به‌رده‌وامی ژنان بیخۆن، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌یادی بكه‌ن، زۆرجار دووگیان ده‌بن و ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وانه‌ی كه نایانه‌وێ منداڵ بخه‌نه‌وه نیگه‌رانی و ناره‌زایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌ڵام حه‌بی ئه‌ستێره‌یی به ته‌واوی جیاوازه و بۆ ماوه‌ی مانگێك كاریگه‌ری ده‌مێنێته‌وه و پێش خستنه بازاڕیشی سه‌ره‌تا له‌سه‌ر به‌راز و دواتر له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیكراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.