ژنێك له دهۆك دوای چه‌ندان ساڵ چاوه‌ڕوانی، له رێی چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه دووگیان ده‌بێت و به یه‌ك سك سێ منداڵی ده‌بێت.
ئه‌مساڵ 227 حاڵه‌تی له‌دایكبوونی دووانه و شه‌ش حاڵه‌تی له‌دایكبوونی سیانه تۆمار كراون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی كانوونی یه‌كه‌م، دكتۆر عالیه حوسێن پسپۆڕی منداڵبوون له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌ی ژنان و له‌دایكبوونی دهۆك یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كوردستان رێژه‌یه‌كی زۆری ژنان رووی تێده‌كه‌ن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌بوونی حاڵه‌تی منداڵی دووانه یاخۆ سیانه و زیاتر شتێكی ئاساییه، له 80 حاڵه‌تی دووگیانی ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌ت دووانه ده‌بێت، به‌ڵام حاڵه‌تی سیانه زۆر كه‌مه و هه‌ندێ جار ساڵانه یه‌ك حاڵه‌ت روو ده‌دات، حاڵه‌تی سه‌رووی سێ منداڵیش زۆر ده‌گمه‌ن و كه‌مه، خۆم ساڵانه یه‌ك حاڵه‌تی له‌دایكبوونی منداڵی سیانه ده‌بینم.
به‌پێی یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ر ژنێك به سكی دووانه و سه‌ره‌وه دووگیان بێت، ئه‌وا پێویسته له رێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه منداڵه‌كه‌ی ببێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر منداڵ و دایكه‌كه دروست نه‌بێت، چه‌ند رۆژی رابردوو حاڵه‌تێكی جیاواز له شاری دهۆك تۆمار كرا كه ئه‌ویش ژنێك چه‌ند ساڵ بوو منداڵی نه‌ده‌بوو، به چاره‌سه‌ری دووگیان بوو و به سكێك سێ منداڵی بوو". عالیه وای گوت.
به‌پێی داتاكانی نه‌خۆشخانه‌ی ژن و منداڵبوونی دهۆك، ئه‌مساڵ 227 حاڵه‌تی له‌دایكبوونی دووانه و شه‌ش حاڵه‌تی له‌دایكبوونی سیانه تۆمار كراون.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری