كاتێك سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌یت و چه‌ند جۆرێكی جیاواز له پشكنینه‌كانی خوێنت بۆ ده‌نووسێ، زۆربه‌ی جاره‌كان داوات لێ ده‌كات ماوه‌یه‌ك به‌ر له پشكنینه‌كه، هیچ شتێك نه‌خۆیت و نه‌خۆیته‌وه، ده‌شڵێ ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ت به دروستی ده‌ربچێت.
خواردن و خواردنەوەکان کار له ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ده‌كه‌ن و ته‌ندروستیی كه‌سه‌كان به هه‌ڵه دیاری ده‌كات
ماڵپەڕی
فۆشیا لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە، له‌ناو خواردن و خواردنه‌وه‌كاندا ڤیتامین ئاسن، چه‌وری، كاربۆهیدرات، پرۆتین و جۆره‌كانی تری ماده پێویسته‌كانی جه‌سته هه‌ن، كه ئه‌گه‌ر هه‌ر خواردنێك بخۆیت و ئه‌و مادانه‌ی تێدا بێت، كار له ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ده‌كه‌ن و ته‌ندروستیی كه‌سه‌كان به هه‌ڵه دیاری ده‌كات.
ئه‌و پشكنینانه‌ی پێش كردنیان ده‌بێت هیچ نەخۆیت:
ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن، چالاكیی جگه‌ر، كۆلیسترۆل، ڕێژه‌ی چه‌وری، ڕێژه‌ی پرۆتینی چه‌وریی به‌رز، ڕێژه‌ی پرۆتینی چه‌وریی نزم، گورچیله، ڕێژه‌ی پڕۆتینی چه‌وری گشتی و چه‌ندان پشكنینی تر.
ماوه‌ی چه‌ند ده‌بێت خۆت لە خواردن و خواردنەوە بگریتەوە؟
پزیشكان ده‌ڵێن، به‌پێی جۆری پشكنینه‌كان ماوه‌ی به‌ڕۆژووبوونی پێش خوێن وه‌رگرتن ده‌گۆڕێت، زۆربه‌یان باشتر وایه هه‌شت سه‌عات پێشتر و هه‌ندێكیان 12 سه‌عات پێشتر بێت، پسپۆڕان داواش ده‌كه‌ن له به‌یانیاندا پشكنینی خوێنه‌كه بكرێت، چونكه ماوه‌ی خه‌وتنه‌كه به به‌شێك له ڕۆژووه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت.
نابێت چی بخۆیت؟
پسپۆڕان ڕێنوێنیی نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن، پێش واده‌ی پشكنینی خوێن قاوه نه‌خۆنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕێكی زۆری كافایین و ماده‌ی خۆراكیی زوو تواوه‌ی تێدایه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی شێواندنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان.
خواردنه‌وه كحوولییه‌كانیش له خواردنه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی پێش پشكنینن، چونكه كار له ئه‌نجامی پشكنین به‌گشتی و پشكنینی جگه‌ر و ڕێژه‌ی چه‌وری به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاو له پێش پشكنین، پزیشكان ده‌ڵێن هیچ كێشه‌یه‌ك دروست ناكات، باشتر وایه له 48 سه‌عات پێش پشكنینه‌كه‌وه ده‌ست به ئاوخواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بكه‌ن، چونكه ئه‌نجامه‌كان دروستتر ده‌رده‌خات. به‌ڵام ئاوخواردنه‌وه پێش نه‌شته‌رگه‌ریی ڕێگریی لێ ده‌كرێت و پزیشكان ده‌بێت چه‌ند جارێك نه‌خۆش له‌م بابه‌ته ئاگادار بكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی منداڵ:
منداڵه‌كانیش وه‌ك گه‌وره ده‌بێت پێش پشكنین نان نه‌خۆن و هیچ خواردنه‌وه‌یه‌ك به‌ر ده‌میان نه‌كه‌وێت جگه له ئاو، به‌ڵام پزیشكه‌كان به‌پێی جۆری پشكنینه‌كه ده‌بێ ماوه‌ی ڕۆژووی منداڵان دیاری بكه‌ن.
ژنانی دووگیانیش ده‌بێ پێش پشكنین هیچ نه‌خۆن:
له‌ماوی دووگیانی‌دا، ژنان ده‌بێ چه‌ندان جۆر پشكنینی خوێن بكه‌ن كه بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان و كۆرپه‌كانیان گرنگه، به‌ڵام له‌باره‌ی ماوه‌ی نان نه‌خواردنیان، ده‌بێ پزیشكه‌كه ئاگاداریان بكاته‌وه و به‌پێی ته‌مه‌نی كۆرپه‌كه‌ی ئاگاداری بكاته‌وه كه چه‌ندێك ده‌توانێ به‌رگه‌ی برسێتی بگرێت و تا چه‌ند پێویسته به‌ڕۆژوو بێت.