پسپۆڕێك له دەستەی كەشناسیی عێراقى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، لە ڕۆژی دووشەمى داهاتووه‌وه شەپۆلێكی باران و هەورەبرووسكە چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌یش به‌فربارین دەست پێ دەكات.
له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌ور ده‌بێت
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ى كانوونى یه‌كه‌م، واسیق سه‌لامی شاره‌زای بواری كەشناسی عێراق له دەستەی كەشناسی عێراقى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین شه‌پۆلێكی سه‌رما و بارانبارین و هه‌وره‌برووسكه ده‌ست پێ بكات و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.
زیاتر گوتى، "به‌هۆی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی هه‌وایی كه ڕووی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووه، له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌ری بارانبارین له هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و نه‌ینه‌وا هه‌یه."
ئاشكراى كرد، "ڕۆژی دووشەم 16لى كانوونى یه‌كه‌م، ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هەور و نمەباران بەخۆیەوە دەبینێت، كە هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت، پلەی گەرماش دادەبەزێت، بە هەمان شێوە لە هەرێمی كوردستان نمەباران لە هه‌مان مێژوو دەست پێدەكات و ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت."
ڕوونى كرده‌وه، دواى تێكچوونى دۆخى كه‌شوهه‌وا، ئەو دۆخی كەشوهەوا ناجێگیرە تا رۆژی چوارشەم 18ى كانوونى یه‌كه‌م بەشێوەیەك بەردەوام دەبێت كە لەنێوان نیمچەهەور و هەور و نمەباراندا دەبێت و لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر‌ى عێراق گۆڕانكاری بەسەردا دێت."