كۆمپانیای بی ئێم ده‌بلیو نوێترین ئۆتۆمبێلی جۆری سیریس حه‌وتی نمایش كرد و گوتی، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن به‌دیزاینێكه كه تا ئێسته‌یش هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یتوانیوه دووباره‌ی كاته‌وه له‌رووی بۆدیی و ناوه‌وه‌یش.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می بی ئێم ده‌بلیو بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، بی ئێم ده‌بلیو یه‌كێك له سه‌رسوڕهێنه‌رترین ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ناوی "سیریس حه‌وت"ی مۆدێل 2020ی نمایش كرد كه به دیزاینێكی ناوازه و هێزی سه‌رسوڕهێنه‌ر دروست كراوه. كۆمپانیاكه له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، له دیزاینه‌كه‌یدا گۆڕانكاری ته‌واومان ئه‌نجام داوه له گه‌وره‌كردن و فروانكردنی ناوه‌وه، جگه له‌وه‌یش هێزێكی زۆرمان بۆ داناوه كه پێشتر و مۆدێله كۆنه‌كان نه‌یانبووه.
قەبارەی بۆدی ئۆتۆمبێلەکە گەورەتر کراوە و بزوێنەرەکەیشی زۆر بەهێز بۆیە پێی دەگوترێ بێ رکابەر
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتووه، بی ئێم سیریس حه‌وت جیاواز له هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تر خاوه‌نی هێزێكی زۆره و مۆدێله‌كه‌یشی له‌وانی تر جیاوازتره، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێله‌كان كه بووه‌ته جێی دڵنیایی خه‌ڵك و فرۆشێكی باشی هه‌یه. جگه له‌وه كۆمپانیاكه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه و له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یشی هیچی نه‌گوتووه، چونكه ساڵی داهاتوو به‌رهه‌مه‌كه ده‌خاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام دیزاینه‌كه‌ی ته‌واو كردووه و وێنه‌كانی به میدیاكاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
بی ئێم ده‌بلیو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.