پۆلیسى مه‌غریب لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند دنیا باتما ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پیاوانى فریو داوه و پاره‌ى لێوه‌رگرتوون، ئه‌و كچه‌یش به‌رگرى له‌خۆى ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌كاونته‌كان به‌ناوى من كراون و ساخته‌ن.
ماڵپه‌ڕى
ئیلاف ئه‌مڕۆ شه‌موو 21 ى كانوونى یه‌كه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چه‌ند رۆژێكه له میدیاكانى مه‌غریب باس له‌وه ده‌كرێت پۆلیسى مه‌غریب لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند دنیا باتما ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى خراپ به‌كارهێناوه.
له رێى فه‌یسبووك و تۆڕه‌كانى تر پاره‌ى له پیاوان وه‌رگرتووه
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده له ئینستگرام و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى تر پێوه‌ندى به هونه‌رمه‌ندانى ناسراو و ناوبانگ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى دواتر هه‌ڕه‌شه‌ى ئابڕووچوونیان لێ بكات و ناچاریان بكات پاره‌ى پێ بده‌ن.
ئه‌مه‌یش ره‌فتارێكه له‌گه‌ڵ پیشه‌ى هونه‌رى ناگونجێ. نووسینگه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كانى به درۆ خستووه‌ته‌وه و گوتویه‌تى ئه‌و ئه‌كاونت و لاپه‌ڕانه پێوه‌ندییان به دیناوه نییه.
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو كچانى مه‌غریب له وڵاتانى ناوچه‌كه به‌و ناوبانگیان ده‌ركردووه كه هه‌ندێكیان له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پاره له وه‌رده‌گرن دواى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك به‌ڵگه‌ى ئاكارییان له‌سه‌ر كۆده‌كه‌نه‌وه.