یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هێشتا به‌فه‌رمی كۆتایی به كۆنگره‌ی چواره‌می نه‌هێناوه كه له ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی باڵای ئه‌و حزبه ده‌ستی پێ كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیدا، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و به‌پرسی باڵای ناو یه‌كێتی كه پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه بوون، وازهێنانیان ڕاگه‌یاند.
چوار ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه ئه‌مشه‌و چوار ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه و نامه‌كه‌یان جێ هێشتووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌و ئه‌ندامانه هه‌ریه‌كه له د.به‌ختیار عه‌بدولره‌حمان ئه‌حمه‌د و پرۆفیسۆر عه‌بدولقادر حه‌مه ئه‌مین و ئیبراهیم جه‌لال و جه‌مال سابیرن كه پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بوون.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كرد ئه‌و كه‌سانه پێیان وابووه ئه‌وانه‌ی ده‌رچوون بۆ سه‌ركر دایه‌تی ناتوانن ئیداره‌ی یه‌كێتی بده‌ن، بۆیه بڕیاری واهێنانیان داوه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو زنجیره‌یه‌كی تر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌ناو یه‌كێتی ده‌ست پێ بكات.