به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆڵی ده‌رمان جارێكی تر وریایی ده‌داته‌وه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندان ده‌رمان ئاشكرا ده‌كات كه بۆ به‌كارهێنان شیاو نییه و گرتنی كه‌سێكیش ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی كانوونی یه‌كه‌م دێسه‌مبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆڵی ده‌رمان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، توانراوه كه‌سێك بگیرێت كه به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و له رێی نایاسایی و شاراوه ده‌رمانی هاورده ده‌كرد.
ئه‌و كه‌سه ددانی به‌وه‌داناوه كه ده‌رمانی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین بۆ ده‌رمانخانه‌كانی هه‌ولێر دابین
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه ئه‌و كه‌سه ددانی به‌وه‌داناوه كه ده‌رمانی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین بۆ ده‌رمانخانه‌كانی هه‌ولێر دابین كردووه.
كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان داوا له هاووڵاتییان ده‌كات كه به‌هیچ جۆرێك ده‌رمانی به‌ناو لاوازبوون، ده‌موچاو قه‌ڵه‌وكردن، كێش زیادكردن و زیادكردنی ئاره‌زووی سێكسیی نه‌كڕن، چونكه هیچ بنه‌مای زانستی‌یان نییه و زیانێكی زۆر به ته‌ندروستیی ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م به‌ناو ده‌رمانانه چه‌ندان ماده‌ی قه‌ده‌غه‌كراویان تێدایه كه كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كیی زۆر له‌سه‌ر جه‌سته به‌جێ ده‌هێڵێت.
ئه‌وانه دهرمانهكانن: