كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان له ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌یاندا ئاماری كرێنشینانیان خسته‌ڕوو، له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 200 هه‌زار كرێنشین هه‌یه كه زۆرترێن ڕێژه‌یان به‌ر سلێمانی كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، به‌رهه‌م سه‌ردار سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 200 ھه‌زار كرێنشین ھه‌یه كه زیاتر له 90 ھه‌زاریان ئه‌ندامن له كۆمه‌ڵه‌كه‌دا و 33 ھه‌زاریان له پارێزگای سلێمانین.
كرێنشین هه‌بووه له‌پێناو دابینكردنی كرێی خانووه‌كه‌ی گورچیله‌ی فرۆشتووه
ڕوونیشی كرده‌وه كه كرێنشین هه‌بووه له‌پێناو دابینكردنی كرێی خانووه‌كه‌ی گورچیله‌ی فرۆشتووه یا به ڕێی تر كرێكه‌ی په‌یدا كردووه، بۆیه ڕه‌وشی كرێنشینان له دۆخێكی خراپه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت هاوكار بێت ده‌توانین له ماوه‌ی پێنج ساڵدا كرێنشین له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌ھێڵین، ئه‌ویش به دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت.
به‌رهه‌م سه‌ردار ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه كۆمپانیایه‌ك ده‌یه‌وێت كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌تان دروستبكات بێ پێشه‌كی و مانگی به 100 دۆلار و له كۆتایشدا به بڕی 25 هه‌زار دۆلار ده‌بێته خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌كه.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د