چیان مه‌هدی ئه‌و كچه‌ی هه‌موو كاتێك ئه‌وه‌ی بۆ خۆی ویستوویه‌تی و به باشی زانیوه، بۆ هه‌موو ژنانی كوردیشی ویستووه و به به‌رده‌وامی هه‌وڵی داوه خزمه‌تی ژنانی دهۆك بكات. ئه‌و شه‌و و رۆژه‌كانی له‌پێناو هۆشیاری و رۆشنبیركردن و پاراستنی مافه‌كانی ژنانی دهۆك ده‌باته سه‌ر، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باسی ژیان و كاره‌كانی خۆی ده‌كات.
چۆن خۆت ده‌ناسێنێت؟
چیان مه‌هدی حه‌سه‌ن /۳٤ ساڵ/ له گوندی مه‌مانی سه‌ربه شارۆكه‌ی زاوێته‌ی پارێزگای دهۆك له دایك بووم, له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا ئاواره‌ی توركیا بووین و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له كه‌مپی مێردین ماینه‌وه، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌رم و ده‌رچووی ئه‌كادیمیای پارتی خولی نۆزده‌یه‌مم, ئه‌وكات به‌رپرسی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی دهۆك بووم، ئێسته‌یش له‌سه‌ر خزمه‌تگه‌یاندنم به ژنانی دهۆك به‌رده‌وامم.
له كه‌یه‌وه ده‌ستت به‌كار كردووه له بواری ژنان و یه‌كه‌م كارت له‌و بواره‌دا چی بووه؟
له ساڵی ٢٠٠٤ هاتوومه‌ته ناو كاری حزبایه‌تی و له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانم وه‌ك به‌رپرسی شانه‌ی بنه‌كی كارم كردووه, دواتر له ساڵی ٢٠٠٩ كاتێك بوومه‌ته كادری ئه‌نجوومه‌نی شاره‌دێی زاوێته، ئیتر له‌گه‌ڵ رێكخراوی ژنان ده‌ستم به خزمه‌تكردنی ژنان كرد و له ٢٠١٦ وه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی دهۆك ده‌ستبه‌كار بووم، یه‌كه‌م چالاكیم كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی خواردنی كورده‌واری بوو له كۆمه‌ڵگه‌ی كۆڕا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌شایری بوو، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ئه‌و پێشانگه‌یه‌یان كرد.
له ٢٠٠٩وه تا ئێسته تا چه‌ند گۆڕانكاری له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ده‌بینی به‌رانبه‌ر به ژن؟
زۆر گۆڕانكاری دروست بووه و ناتوانم به رێژه بیڵێم، به‌ڵام داخراویی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌ك ته‌نیا بۆ ژنه‌كانی تر، به‌ڵكو بۆ خۆیشم ئاسته‌نگی گه‌وره بووه و زۆر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی بۆ خۆم و هه‌موو ژنی كورد دروست كردووه، به‌ڵام ژنی نموونه‌یی ئه‌وه‌یه كه خۆی ده‌كاته قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه تێبگه‌یه‌نێت ژنیش مافی ژیانی هه‌یه، ده‌توانێ كار بكات و به‌شداریی ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت و هیچی له پیاو كه‌متر نییه.
ته‌نگژه‌ی ئابووریی ئه‌مدواییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی پیاوی كورد بزانن له‌م رۆژگاره‌دا ژیان قورس بووه و پیاو به ته‌نیا ناتوانێ ئیداره‌ی بكات
چی بوو وایكرد كه ژن زۆرتر بێته ناو مه‌یدانی ژیان و زۆرتر ده‌ربكه‌وێت؟
یه‌كێك له ئه‌گه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ دا، ئه‌قڵ كراوه‌یی ژنانی نموونه‌یی بوو به‌رانبه‌ر ژیان و یه‌كسانیی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز، خۆكردنه قوربانی كۆمه‌ڵگه و خۆخستنه ناو ده‌می خه‌ڵك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نگژه‌ی ئابووریی ئه‌مدواییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی پیاوی كورد بزانن له‌م رۆژگاره‌دا ژیان قورس بووه و پیاو به ته‌نیا ناتوانێ ئیداره‌ی بكات، به‌ڵكو پێویستی به هێز و هاوكاری ژنیش ده‌بێت جا ژنه‌كه خوشكی بێت یان هاوسه‌ری یان كچی.
ئه‌وكاته‌ی من له‌ناو رێكخراوی ژناندا بووم، رۆژانه ده‌یان پیاو له‌گه‌ڵ ژن ده‌هاتنه لامان بۆ ئه‌وه‌ی كاریان بۆ بدۆزینه‌وه، كه‌واته هۆكارێكی تری هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ژنان و به‌شداریكردنیان له بواره‌كانی ژیان، پیاون.
كاتێك تۆ به‌رپرسی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی دهۆك بوویت، گرنگترین ئه‌و كه‌یسانه‌ی هاتنه به‌رده‌مت چی بوون؟
گرنگترینیان به‌هاوكاریی رێكخراوی لافامی فڕه‌نسی بوو، ئه‌ویش بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی 14 منداڵی ئێزیدیی بێ دایك و باوك و رزگاربووی ده‌ستی داعش بوون، ئه‌وان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له فڕه‌نسا گه‌ڕان و كاتێكی خۆشیان برده سه‌ر، من وه‌ك نوێنه‌ری ئافره‌تانی دهۆك تێیدا به‌شدار بووم و له خزمه‌ت ئه‌و منداڵانه‌دا بووم.
چالاكییه‌كی تر سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك بوو له دومیز كه ١١١ ژن وه‌ك پله‌دار و فه‌رمانبه‌ر، هه‌ستاین به كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خول كه یه‌كه‌م جار بوو شتێك بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و ژنانه بكرێت كه له‌ناو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌دا بوون. هاوكات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ئه‌لقوش كه ژنێكی كریستیانه زۆر گرنگ بوو، چونكه له‌سه‌ر ئاستی سكرتارییه‌تیش وه‌ك ژن كه‌س سه‌ردانی نه‌كردبوو تا ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی لێ بكرێت.
ئه‌ی كواته با بزانین ئه‌و شته‌ی زۆر تووڕه‌ت ده‌كات چییه؟
زۆر له‌وه تووڕه ده‌بم كاتێك هه‌ندێ پیاو ته‌نیا به‌ناو پاڵپشتی خۆیان بۆ ژنان ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا سته‌م له ژنی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه. هه‌روه‌ها پیاو هه‌موو كاتێك خۆیان به پاڵپشتی ژن ده‌ناسێنن، ته‌نیا له‌وكاته‌دا نه‌بێت كه ده‌زانن ژنه‌كه پێشی ده‌گرێت و له پۆست و ئاستێكی باش‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وكاته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ناهێڵن به ئامانجی خۆی بگات.
ئێسته به چییه‌وه خه‌ریكی و پلانی داهاتووت چییه؟
ئێسته وه‌ك جاران خزمه‌تی ژنانی دهۆك ده‌كه‌م و وه‌ك چالاكی بواری ژن له پاڵ كاره‌كه‌م وه‌ك كادری پارتی، له خزمه‌تكردنی ژنانی دهۆك به‌رده‌وامم.