هێزێكی ته‌ناهیی زۆر كه جلوبه‌رگی ئاسایشی یه‌كێتیان پۆشیوه له‌ناو پێنجوێن بڵاوه‌یان پێ كراوه و ئه‌وه‌یش ترسی لای دانیشتووانی سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن دروست كردووه، هێزه‌كه نه‌ناسراون و ئۆتۆمبێلی ڕه‌نگی ڕه‌ش به‌كار دێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی كانوونی دووه‌م، عه‌تا محه‌مه‌د یه‌كێك له دانیشتووانی پێنجوێن به "وشه"ی راگه‌یاند، له ئێواره‌ی دوێنێوه هێزێكی زۆری ته‌ناهیی كه جلوبه‌رگی سه‌ربازبی سه‌وزی هاوشێوه‌ی جلوبه‌رگی ئاسایشی یه‌كێتیبان پۆشیوه، هێنراونه‌ته سنووری پێنجوێن و ئۆتۆمبێلی ڕه‌نگی ڕه‌شیان پێیه.
هێزه‌كه تا پێشنیوه‌ڕۆ له نزیك مزگه‌وتی سۆفییه‌كان كه ده‌كه‌وێت به‌شی سه‌ره‌وه‌ی شارۆكه‌ی پێنجوێن بینران
ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ڵێت، هێزه‌كه تا پێشنیوه‌ڕۆ له نزیك مزگه‌وتی سۆفییه‌كان كه ده‌كه‌وێتە به‌شی سه‌ره‌وه‌ی شارۆكه‌ی پێنجوێن بینران و ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ناو گه‌راجی ئه‌و مزگه‌وته‌دا بوون و كه‌سیش نه‌یده‌توانی لێیان نزیك بێته‌وه.
لای خۆیه‌وه ئه‌شره‌ف عه‌لی كه‌سایه‌تبی پێنجوێن بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هێنانی ئه‌م جۆره هێزانه بێگومان ته‌نیا له ده‌سه‌لاَتی یه‌كێتیی نیشتیمانیدایه و پێوه‌ندیشی هه‌یه به‌و رووداوانه‌ی كه ئێسته ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و به‌تایبه‌تیش بارگرژیه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
پێی وایه كه ئه‌گه‌ری زۆره یه‌كێتی بۆ پاراستنی سنووری نێوان هه‌رێم و ئێران و رێگه‌گرتن له‌پارته سیاسیه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له‌م كاته‌دا ئه‌و هێزه‌ی هێنابێته ناوچه‌كه تا رێگربێت له‌چوونی ئه‌و هێزه كوردیانه و ئه‌نجامدانی چالاكی و كرده‌ی سه‌ربازی له خاكی رۆژهه‌لاَت.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی هۆكار و مه‌به‌ستی پشت هێنانی ئه‌م هێزه‌وه پێوه‌ندی كرد به ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیداری و ته‌ناهیی پێنجوێن، به‌لاَم ئاماده نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ك بده‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له دوێنێوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگۆی هاتنی هێزێكی ئێران بۆ سنووری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام "وشه" له‌م به‌دواداچوونه‌دا نه‌یتوانی بگات به سه‌رچاوه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌رپرسانیش له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و هێزه له پێنجوێن هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك ناده‌ن.
شارۆكه‌ی پێنجوێن نزیكه‌ی 96 كیلۆمه‌تر له‌شاری سلێمانیه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌لاَتی پارێزگای سلێمانی و رووبه‌رێكی فراوانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌تایبه‌تیش شاره‌كانی رۆژهه‌لاَت هه‌یه.