دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى عێراق سێزده ساڵ به‌ده‌ست گه‌مارۆى ئابوورییه‌وه ناڵاندوویانه و تا ئێسته‌یش شوێنه‌وارى ئه‌و گه‌مارۆیه به‌سه‌ر عێراقه‌وه ماوه، بۆیه كاتێك دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى عێراق ده‌كات، خه‌ڵكه‌كه‌ى زیاتر له هه‌ر كه‌سێك له مه‌ینه‌تى ئه‌و سزایانه تێ ده‌گه‌ن.
تره‌مپ كه هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى عێراق ده‌كات، ئامۆژگاری
ودرۆ ویلسیۆن جێبه‌جێ ده‌كات، كه ئه‌م پیاوه بیست و هه‌شته‌مین سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بوو له نێوان 1913 تا ساڵى 1921 دا. ویلسۆن ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك بووه گوتوویه‌تى "نه‌خێر بۆ جه‌نگ به‌ڵكو شتێكى تر كه زۆر له جه‌نگ ترسناكتره، ئه‌ویش چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى ئابوورییه كه بێده‌نگ و كوشنده‌یه، پێویستمان به هێز نییه، به‌ڵكو گه‌مارۆ شوێنگره‌وه‌ى جه‌نگه".
گه‌مارۆى ئابوورى.. عێراقییه‌كان به چاكى له هه‌ڕه‌شه‌ى تره‌مپ ده‌گه‌ن
دواى ئه‌م مێژووه ئه‌مه‌ریكا به درێژایى سه‌ده‌ى بیسته‌م و ئێسته‌یشى له‌گه‌ڵ دابێت. سزادانى ئابوورى و گه‌مارۆى ئابوورى له دژى وڵاتان به‌كارهێناوه، یه‌كێكیش له‌و وڵاتانه عێراقه. كه سزاكانى كاریگه‌رییه‌كى زۆر نه‌رێنێ به‌سه‌ر ئابوورى و سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقیشه‌وه هه‌بووه.
شه‌وى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى عێراق بڕیارى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كانى دا، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا گوتى "سزایه‌كى ئه‌وتۆیان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنین كه پێشتر هاوشێوه‌یان نه‌بینیوه، ده‌بێت سزاكانى سه‌ر ئێران به‌چاوى سزاكانى ئه‌وان شتێكى زۆر بچووك بێت".
تره‌مپ جارێ سزاكانى دیارى نه‌كردووه، به‌ڵام گوتوویه‌تى ده‌بێت خه‌رجى بنكه‌ى ئاسمانى بده‌نه‌وه، تره‌مپ ده‌ڵێ "ئه‌و بنكه‌یه به ملیاران دۆلارى تێچووه، ئه‌مه ماوه‌یه‌كى زۆر به‌ر له هاتنى من بووه، ئێمه ناڕۆین ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت خه‌رجییه‌كانمان بده‌نه‌وه".
ئه‌گه‌ر ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ى عێراق كه ئێسته به پرسه‌كه‌ى سوله‌یمانییه‌وه سه‌رقاڵن، له هه‌ڕه‌شه‌كانى تره‌مپ نه‌گه‌ن، ئه‌وا خه‌ڵكى عێراق ته‌واو له‌و سزایانه تێده‌گات، چونكه نزیكه‌ى 30 ساڵه باجى گه‌مارۆیه‌كى ئابوورى ده‌دات كه به فه‌رمانى ئه‌مه‌ریكا و به بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش خرابووه سه‌ر عێراق.
ته‌نیا قه‌ده‌غه‌كردنى ناردنى نه‌وت ئابوورى عێراق كاوڵ ده‌دات
دواى
داگیركردنى كوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه له مانگى ئابى ساڵى 1990 له شه‌شى هه‌مان مانگ سزاى ئابوورى به‌سه‌ر عێراق سه‌پێندرا، بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى عێراق ناچار بكرێن له كوێت بكشێته‌وه، به‌ڵام دواتر هه‌رچه‌نده عێراق كشایه‌وه، كه‌چى سزاكان له ته‌واوى نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو به‌رده‌وام بوو، ته‌نانه‌ت تا رووخانى رژێمى سه‌دام عێراق له‌ژێر بارى قورسى ئه‌و سزایانه‌وه بوو.
گه‌مارۆى ئابوورى سه‌ر عێراق بووه هۆى له‌ناوبردنى تواناى به‌رهه‌مهێنانى عێراق و كاوڵكردنى ژێرخانى ئابوورى، به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه پێشتر له ماڵپه‌رى كه‌ناڵى جه‌زیره بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاستى هه‌ڵاوسان له عێراق له ساڵى 1994 گه‌یشتووه 24000% كه ئه‌مه‌یش ئاستێكى كوشنده‌یه.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى تر سه‌یرى سزاكان بكه‌ین له زمانى تره‌مپه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت بیر له‌و سزایانه بكه‌ینه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێرانى سه‌پاندووه. له‌وانه له ساڵى 2018 دواى كشانه‌وه له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى ئابوورى و دارایى ئێران سه‌پاند، قۆناغى دووه‌مى سزاكان له مانگى تشرینى دووه‌م بوو، كاتێك ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران سه‌پاند، به ئامانجى ئه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگه‌ینێ به خاڵى سفڕ.
ئه‌و سزایانه زۆر گه‌وره‌ن و كاریگه‌رییه‌كى زۆر كوشنده‌یان به‌سه‌ر ئابوورى ئێرانه‌وه هه‌بووه، كه‌چى تره‌مپ ده‌ڵێ ده‌بێت ئه‌وانه له چاو عێراقه‌وه زۆر بچووك بن.
له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى تا ئێسته كاردانه‌وه‌یه‌كى ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانى تره‌مپ نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا راى گه‌یاندووه كه ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه به‌چاره‌سه‌ر نازانرێت بۆ ته‌نگژه‌كه و چینیش نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕیوه.
به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى چاودێرانى سیاسى ئه‌گه‌ر ته‌نیا سزاكانى هاوشێوه‌ى ئێران به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێنرێت ئه‌وا كاریگه‌رى ده‌بێت، له‌وانه ئه‌گه‌رهاتوو ته‌نیا هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق ئاسته‌نگى بۆ دابنرێت ئه‌وا بارودۆخى ئابوورى عێراق وێران ده‌بێت، چونكه عێراق زیاتر له 90% بودجه‌كه‌ى به نه‌وت دابین ده‌كات.
نووسه‌رى به‌ناوبانگى سعوودى عه‌بدولره‌حمان را‌شد ئه‌مڕۆ له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له زیانه‌كانى ئه‌و سزایانه ده‌كات و ده‌ڵێ دواى داگیركردنى كوێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه و سزادانى رژێمى سه‌دام، ئێسته عێراق رۆژانه چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و ئاسانكارى زۆریشى بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌رهاتوو سزاكان بسه‌پێندرێت ئه‌وا جارێكى تر عێراق ده‌بێته وڵاتێكى گه‌مارۆدراوى هه‌ژار، ئاژاوه‌ى تێدا به‌رپا ده‌بێت، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى له ریزى ئێران وه‌ستاوه و رووبه‌ڕووى واشنتن ده‌بێته‌وه.
را‌شد پێیوایه ده‌بێت عێراقییه‌كان كار بۆ خۆیان بكه‌ن و رۆڵى ئه‌رێنى له نێوان هه‌ر دوو لا بگێڕن، نه‌وه‌ك ته‌نیا متمانه به ئێران بكه‌ن چونكه ئه‌و كاته‌ى پێوه‌ندییه‌كانیان به‌هۆى ئێرانه‌وه له ده‌ست ده‌ده‌ن ده‌بینن، ئێران دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سزاكانى سه‌رى لابدات.