رێكخستن و پێشخستنی سیستمی بانكی له هه‌ر وڵاتێك، هاوكات بوونی متمانه له نێوان هاووڵاتییان و بانك، كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی جووڵه‌ى دارایی و ئابوورین، وه‌به‌رهێنانیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا به بانك ده‌كرێت نه‌ك پاره‌ی كاش. هه‌رێمی كوردستان به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى بانكه‌كانی بێت، له قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌ى متمانه‌دایه دوای ئه‌وه‌ى هاتنی داعش گورزێكی كوشنده‌ى له سیستمی بانكییه‌كه‌ی دا.
كازم نامیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا، تیشك ده‌خاته سه‌ر به ئه‌لیكترۆنیكردنی بانكه‌كان و به‌گه‌ڕخستنی سیستمی ئامێری (ITM)، پاشان به‌ستنه‌وه‌ی بانكه حكوومی و ئه‌هلییه‌كان به‌یه‌كه‌وه.
پێوه‌ند به قه‌رزی حكوومه‌ت لاى خه‌ڵك و قه‌رزی خه‌ڵك لای حكوومه‌ت، هێما بۆ ده‌رچوواندنی بڕیارێكی حكوومه‌ت ده‌كات بۆ لێكده‌ركردنی ئه‌و قه‌رزانه و ده‌ڵێ، "ئه‌و 750 ملیار دیناره‌ى حكوومه‌ت لاى خه‌ڵكه، شه‌ش مانگی تر وه‌ك دوا واده ده‌ستنیشان كراوه و پاش ئه‌وه رێكار ده‌گیرێته به‌ر".
كازم نامیق دوا زانیاری له‌سه‌ر ده‌فته‌رى چه‌كی بانكی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا ده‌كات، باس له كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م سیستمه‌كه‌یش ده‌كات، پێی وایه "نه‌خوێنده‌واریی زۆر له مووچه‌خۆردا به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌كه.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا 14 بانك به سیستمی (ICBS) ده‌به‌سترێنه‌وه و ئامێری (ITM)یان بۆ داده‌نرێت
به ئه‌لیكترۆنیكردنی بانك له هه‌رێمی كوردستان به چ قۆناغێك گه‌یشتووه؟
له هه‌رێمی كوردستان 90 بانكی حكوومی هه‌یه، 35ـی له هه‌ولێر و 33 له سلێمانی و 25 له دهۆك، له قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌مانه‌وێ ئه‌و 90 بانكه له رێى سیستمی (ICBS) به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستینه‌وه. ئه‌و سیستمه سه‌نته‌رێكه هه‌رچی سه‌وداكاری نێوان بانكه‌كان هه‌یه، له‌و داتابه‌یسه نیشانی ده‌دات و هه‌ڵده‌گیرێت، واته هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی بانكی ئه‌نجام بدرێت له‌وێ نیشانی ده‌دات.
ئێسته 14 بانك خراونه‌ته ناو سیستمه‌كه‌وه كه نۆیان له هه‌ولێرن و چوار له دهۆك، به هه‌مانشێوه‌ى سیستمی بانكه ئه‌هلییه‌كان و وڵاتانی دراوسێ كه له رێى ئامێری (ITM) و كارت پاره له بانك وه‌رده‌گرێت نه‌ك چه‌كی بانكی.
له قۆناغی دواتردا ده‌توانین بانكه حكوومی و بانكه ئه‌هلییه‌كان به‌یه‌كه‌وه گرێ بده‌ین، به‌ڵام ئه‌مه له ئاینده‌یه‌كی دوور ده‌كرێت نه‌ك به‌منزیكانه.
ئه‌و پۆسه‌یه چه‌ند كات ده‌خایه‌نێت؟
ورده ورده بانكه‌كان ده‌خه‌ینه ناو سیستمه‌كه و وه‌زاره‌تى دارایی بودجه‌ى 70 هه‌زار دۆلاری مانگانه‌ى ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، هه‌نگاوی دووه‌می ئه‌و پرۆسه‌یه پاره‌ى زیاتری تێده‌چێت، ئه‌ویش ئه‌وكاته‌یه كه هاووڵاتی سه‌ردانی بانك بكات، هه‌ست به گۆڕانكاری بكات، ئه‌ویش به دانانی ئامێری (ITM) كه كارتى بانكی ده‌خوێنێته‌وه و له جێى چه‌كی بانكی به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش قۆناغه گرنگه‌كه‌یه و هه‌ر ئامێرێكی (ITM) نرخه‌كه‌ی له نێوان 10 بۆ 15 هه‌زار دۆلاره و توانایشی دیاركراوه كه 200 بۆ 250 كه‌س ده‌توانن له رۆژێكدا لێی سوودمه‌ند بن. بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌و سیستمه ته‌نیا بۆ فه‌رمانبه‌ران بخه‌ینه‌كار كه ملیۆنێك و 400 هه‌زار مووچه‌خۆر له كوردستاندا هه‌ن، ده‌بێت ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ئامێره‌ی (ITM) بكڕین، له كاتێكدا توانا‌مان دابینكردنی دوو ئامێره بۆ هه‌ر بانكێك.
ئه‌ى له سلێمانی؟
ئه‌و ژێرخانه له 2010 له هه‌ولێر و دهۆك دانراوه پێش یه‌كخستنی ئیداره‌ى دارایی، ئه‌مساڵ له به‌رنامه‌دایه بانكی باخان له سلێمانی بخه‌ینه ناو سیستمه‌كه و فه‌رمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆجیا و ئایتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌كه ده‌كات.
به‌رنامه‌كه وایه ئه‌وه‌ى سلێمانیش بكه‌ینه پێنج بانك، پاشان ده‌ست به هه‌نگاوی دووه‌م بكه‌ین كه دانانی (ITM) و دروستكردنی كارت و چه‌كی نوێ كه له وه‌زاره‌تى دارایی له دروستكردندایه و له رووی ته‌ناهییه‌وه زیاتر پارێزراوه و ئامێری (ITM) ده‌توانێ بیخوێنێته‌وه، ئه‌و چه‌كه به فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت له داهاتوودا.
دوای هاتنی داعش، متمانه‌ى نێوان بانك و هاووڵاتییان ده‌توانین بڵێین بۆ خاڵی سفر گه‌ڕایه‌وه، ئێسته له‌سه‌ر ئاستى عێراق كۆمپانیایه‌كی دڵنیایی دامه‌زراوه كه كۆمپانیایه‌كی تێكه‌ڵی حكوومی و ئه‌هلییه بۆ پاراستنی سه‌رمایه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى پاره له بانك داده‌نێن به مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه. له كوردستان چی كراوه؟
ئابووری و پاره و سه‌رمایه پێوه‌ندارن به‌و كه‌شه‌ى له وڵات هه‌یه، له هه‌ر شوێنێك ئاڵۆزی و شه‌ڕی تێدابێت، خه‌ڵك متمانه به بانك ناكات. هه‌رێمی كوردستان به چه‌ند قۆناغێكدا رۆیشتووه، دواى 1991 حكوومه‌تی عێراق بانكه‌كانی له كوردستان كشانده‌وه، پاشان شه‌ڕی ناوخۆ، دوای رووخانی به‌عس ورده ورده بانكه‌كان متمانه‌یان لای خه‌ڵك دروست كرده‌وه و ژماره‌ی بانكه حكوومییه‌كانیش له كوردستان له 25 بانكه‌وه بگاته 90، ئه‌مه جگه له بوونی بانكی ئه‌هلی، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری گه‌شه‌ی ئابووری گه‌وره بوو له كوردستان.
له دوای هاتنی داعش و بڕینی بودجه له‌لایه‌ن عێراق و هاتنی ژماره‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی ئاواره بۆ كوردستان، وایكرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ناچاری ده‌ست بۆ پاره‌ى بانك ببات تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدات، ئه‌مه هۆی لاوازبوونی متمانه‌ى خه‌ڵك بوو به بانكه‌كان.
له كۆتایی 2018 و 2019 ورده ورده متمانه بۆ بانك گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌یشی پاره‌یان له بانكه‌كان ماوه، ئێسته بڕێكی زیاتر پاره‌كانیان له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرنه‌وه. ئه‌مانه فاكته‌ری دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌ن به بانكه‌كان.
حكوومه‌ت چه‌ند جۆر قه‌رزی لاى خه‌ڵك هه‌یه و بڕه‌كه‌یشی چه‌نده؟
حكوومه‌ت پێنج جۆر قه‌رزی لای هاووڵاتییان هه‌یه، خانووبه‌ره، پشتیوانی سندووقی نیشته‌جێبوون، پێشینه‌ى هاوسه‌رگیری، كشتوكاڵی، پیشه‌سازی و بازرگانی. نیوه‌ى زیاتری قه‌رزی حكوومه‌ت لای هاووڵاتییان، خۆی له قه‌رزی خانووبه‌ره ده‌بینێته‌وه، كه كۆی گشتى پاره‌ى حكوومه‌ت لای خه‌ڵك، خۆی له چوار ترلیۆن دینار ده‌بینێته‌وه و ئه‌م ژماره‌یه‌ش له گۆڕانكاریی به‌رده‌وامدایه.
70%ـی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران دراوه‌ته‌وه و ته‌نیا 500 ملیار دینار ماوه
ئه‌ى قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران كه حكوومه‌ت 65 بۆ 70%ـی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه؟
له 20ـی ئابی 2014، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری (6822)ـی ده‌ركرد كه به چه‌كی بانكی پاره‌كانیان بدرێته‌وه بێ خه‌رجكردنی چه‌كه بانكییه‌كه به‌هۆی نه‌بوونی پاره له بانك. ئێسته 65 بۆ 70%ـی ئه‌و چه‌كانه پاره‌یان بۆ خه‌رج كراوه و دوا قۆناغیش 100 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ران به رێژه‌ى 15 بۆ 20%ـی پاره‌كانیان خه‌رج كرا، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه نزیكه‌ى 500 ملیار دیناره.
شه‌ش مانگ وه‌ك دوا واده به‌وانه دراوه كه قه‌رزیان له حكوومه‌ت كردووه و دواتر موڵكه‌كانیان ده‌فرۆشین
ئه‌ى ئه‌و 750 ملیار دیناره‌ى حكوومه‌ت وه‌ك قه‌رزی بازرگانی داویه‌تى به نزیكه‌ى 500 بازرگان و هاووڵاتی و به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیا، چه‌ند جارێك حكوومه‌ت بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی داوه به فرۆشتنی موڵكی ئه‌و كه‌سانه‌ى قه‌رزه‌كانیان وه‌رگرتووه. دوا بڕیار چییه؟
ئه‌و 750 ملیار دیناره به سووده‌كه‌یه‌وه كه خراوه‌ته سه‌ری و 11%یه، ئینجا ده‌كاته ئه‌و ژماره‌یه كه له ساڵى 2014 تا ئێسته هیچ بڕه پاره‌یه‌كی وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه. له 2016 و 2017 دوو بڕیار ده‌رچوون، له 2019 رێنوێنیی دارایی دوو ده‌رچووه كه شه‌ش مانگ مۆڵه‌تى كۆتایان پێ درا، له‌م شه‌ش مانگه ته‌نیا 10%ـی قه‌رزه‌كه بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕایه‌وه، جارێكی تر حكوومه‌ت دوا مۆڵه‌تی بۆ شه‌ش مانگی تر پێ داون و هه‌ر كه‌س نه‌یگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌مجاره به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر به فرۆشتنی موڵكه‌كانیان.
چ دڵنیاییه‌ك هه‌یه ئه‌مه دوا مۆڵه‌ته و درێژ ناكرێته‌وه؟ له كاتێكدا له كابینه‌ى هه‌شته‌م خه‌ریك بوو دۆسیه‌كه بدرێته دادگا؟
به‌شێك له‌وان قه‌رزیان لای حكوومه‌ته و ده‌ڵێن پاره‌مان له ده‌ستدا نه‌ماوه، بۆیه پاره‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام من دڵنیام دواى ئه‌و ماوه‌یه رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
كاتی خۆیشی قسه له‌سه‌ر لێكده‌ركردن كرا، بۆ ئه‌وه ناكه‌ن؟ له كاتێكدا قه‌رزی حكوومه‌ت سوودی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌وان هیچ سوودێكی نه‌خراوه‌ته سه‌ر و حكوومه‌ت ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه؟
كێشه‌كه له‌وێدایه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى قه‌رزیان لای حكوومه‌ته، هه‌مووی له وه‌زاره‌تى دارایی نین، بۆیه ده‌بێ حكوومه‌ت و ئه‌و وه‌زاره‌ته چه‌كی بانكی بۆ كۆمپانیاكان بكه‌ن و وه‌زاره‌تى دارایی‌ش ئاگاداری پرۆسه‌كه بێت تا ئه‌و لێكده‌ركردنه ئه‌نجام بدرێت. حكوومه‌ت به نیازه ئه‌و بڕیاره بدات.
ئه‌و سیستمی چه‌كی بانكییه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران دروست كراوه، كه‌ى ته‌واو ده‌بێت و دواتر چۆنیه‌تیى وه‌رگرتنی مووچه لاى فه‌رمانبه‌ران چۆن ده‌بێت؟
ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه، چونكه ملیۆنێك و 400 هه‌زار مووچه‌خۆر هه‌ن كه 700 بۆ 800 هه‌زاریان فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تن و ئه‌وانی تر كه‌سوكاری شه‌هید و توێژه‌كانی ترن. زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى بانك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن نه‌خوێنده‌وارن، بۆیه پرسه‌كه كه‌مێك ئاڵۆزه.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، خوێندنی باڵا، ته‌ندروستى و داد و وه‌زاره‌ته بچووكه‌كان هه‌موو چه‌كی بانكییان هه‌یه. بۆ زانین ته‌نیا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده 150 بۆ 160 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى قوتابخانه‌كان هه‌ژمێری بانكی ده‌كرێته‌وه، پاشان ئه‌گه‌ر توانیمان ئامێری (ITM) دامه‌زرێنین، ئه‌وا پرۆسه‌كه ئاسانتر ده‌بێت و ته‌نیا كارت بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كه دروست ده‌كه‌یت.
قۆناغی یه‌كه‌می چه‌كی بانكی كاتى زۆری ده‌وێت، قۆناغی دووه‌م پرسی دروستكردنی كارتى بانكی پاش دامه‌زراندنی ئامێری (ITM) له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له تاوتوێكردندایه تا بزانین چۆنی بكه‌ین.
كه‌واته ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى چه‌كیان وه‌رگرتووه ده‌توانن له هه‌موو بانكێكی حكوومی مووچه وه‌ربگرن، یان بانكه ئه‌هلییه‌كانیش؟
خۆی بۆی هه‌یه له هه‌موو بانكێك وه‌ریبگرێت، به‌ڵام ئێمه هێشتا له ته‌نگژه‌ى داراییداین و مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌سه‌ر بانكدا دابه‌ش كراوه، بۆیه له قۆناغی ئێسته ته‌نیا له‌و بانكه ده‌توانێ مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت كه ده‌فته‌رچه‌كی بۆ كردووه. ئه‌گه‌ر له ته‌نگژه‌ى دارایی رزگارمان بوو، ئاساییه له هه‌ر بانكێكی حكوومی مووچه وه‌ربگرێت، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا ناتوانێ له بانكی ئه‌هلی وه‌ریبگرێت تا ئه‌وكاته‌ى بانكه حكوومی و ئه‌هلییه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.
ئه‌وكات فه‌رمانبه‌ره‌كه ناچاره هه‌مووی وه‌ربگرێت یان بۆی هه‌یه به‌شی پێویستى وه‌ربگرێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌چێته هه‌ژماره‌كه‌ی؟
چه‌ندی پێویست بێت ده‌توانێ خه‌رجی بكات، هه‌ر هه‌مووی ده‌بات یان به‌شێكی بڕیاری خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه كه‌س بۆی نییه ده‌ستكاری بكات و وه‌ك قاسه وایه. بڕیاری حكوومه‌ت هه‌یه كه ده‌ستكاری مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناكرێت و حه‌ز ده‌كه‌ی پاش ساڵێك بڕۆ هه‌ر 12 مووچه به‌یه‌كه‌وه وه‌ربگره.
فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن ئه‌و ره‌سیده بانكییه شتومه‌كی به ئۆنلاین پێ بكڕن؟
نه‌خێر. چونكه بانكه حكوومییه‌كان پێوه‌ست نه‌كراون به ئۆنلاین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كه كرایه كارتى بانكی، ئه‌وا ده‌توانن له‌و خزمه‌تگوزارییه سوودمه‌ند بن.
بانكی ره‌شید و رافیده‌ین له سه‌رانسه‌ری عێراق پێشینه و قه‌رز به هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌ن. وه‌ك ده‌زانی سوودمه‌ندیی خه‌ڵك به دیوه‌كه‌ی تر، واته بووژانه‌وه‌ی بازاڕ، دروستكردنی پڕۆژه‌ی بچووك و مامناوه‌ند، كه‌مبوونه‌وه‌ی بێكاری. قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون، ئه‌وان داوای گه‌ره‌نتى وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان، چیتان كردووه بۆ ئه‌مه و هیچ پێوه‌ندییه‌ك له نێوانتان هه‌یه؟
تا ئێسته ئه‌وان لقیان له كوردستان نییه، قه‌رزه‌كانی ئه‌وانیش به سووده‌وه ده‌یده‌ن به سوودی 4% بۆ 5% كه ئه‌مه بڕێكی زۆره بۆ فه‌رمانبه‌ر، كه‌چی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ سوود ده‌یدات. هه‌ر بانكێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له كوردستان ئیش بكات و قه‌رز به هاووڵاتییان بدات، گه‌ره‌نتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر رێكاره‌كانی كه ده‌یگرێته به‌ر له ده‌سته‌به‌ری "كه‌فاله‌ت" له‌و كه‌سه‌ى قه‌رزه‌كه وه‌رده‌گرێت.
چه‌ند جارێك قسه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو بانكه‌كه كراوه تا لق له كوردستان بكه‌نه‌وه، ئێمه‌یش له‌وه تێده‌گه‌ین به وه‌رگرتنی هه‌ر قه‌رزێك له‌و دوو بانكه بازاڕی هه‌رێمی كوردستان ده‌بووژێته‌وه، به‌ڵام له دوای 1991ـه‌وه لقیان له كوردستان نه‌كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێنه پێشه‌وه و داوا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان وه‌زاره‌تى دارایی بكه‌ن، ئه‌وا رێ‌یان پێ ده‌درێت و كارئاسانیان بۆ ده‌كرێت.