گرووپێك له پزیشك و پسپۆرانی ئه‌مه‌ریكی ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری مردنی ده‌ستكرد و له‌سه‌رخۆ دا، بۆ كۆتاییهێنان به ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشی زۆر مه‌ترسیدار و ڕووداوی گه‌وره ده‌بن، هاوكات ئه‌مه‌یش به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ڕزگاركردنیان داده‌نرێ، چونكه به مردنی ده‌ستكرد ده‌یانه‌وێ ژیانیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پسپۆران كار له‌سه‌ر ئه‌مجۆره چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڕووداوی ترسناك ده‌بن، به‌كاربهێنن، تا بتوانن هیوایان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه و به زیندوویی بیانهێڵنه‌وه.
چاره‌سه‌ره‌كه بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته بۆ 10 تا 15 پله‌ی سیلیزی و دواتریش تێكردنی ئاوی سوێر و خواوی له نێو خوێنی مرۆڤه‌كه، كه حاڵه‌تی له مه‌ترسیدایه و ئه‌گه‌ری زیندوو مانه‌وه‌ی كه‌متر له 5%ه، ئه‌وان له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگه‌یه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه‌كه توانیویانه چه‌ند مشكێك له نزیك مه‌رگ بۆ ژیان بگه‌ڕێننه‌وه و ده‌یانه‌وێ ئه‌م چاره‌سه‌ره له‌سه‌ر مرۆڤیش تاقی بكه‌نه‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ له ڕێی ئه‌م چاره‌سه‌ره ژیانی حاڵه‌ته مه‌ترسیدار و ئه‌وانه‌ی نزیكن له مه‌رگ ڕزگار بكرێت
ساردكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ و تێكردنی خوێ له خوێنبه‌رێكی جه‌سته‌وه، وا ده‌كات كه خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌ره‌س نه‌هێنن و كۆتاییان پێ نه‌یه‌ت، واته ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌وه‌ستێنن، به‌مه‌یش ڕاسته‌وخۆ مرۆڤ كۆتایی نایه‌ت و بگره به جۆرێك له جۆره‌كان پرۆسه‌ی مردن ده‌وه‌ستێنرێت، تا كار له‌سه‌ر شوێنه پێكراوه‌كه به گولـله و یان كه‌وتن و ڕووداوی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست ده‌كه‌ن، ئنجا ورده ورده پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ دۆخی ئاسایی، به‌مشێوه‌یه‌یش ژیانی مرۆڤه‌كه له مه‌رگێكی 100% ڕزگار ده‌كرێت.