به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك له كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی‌دا ئاماری ساڵی 2019ی رووداو و كار و چاڵاكییه‌كانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی بڵاو كرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه له ساڵی رابردوو دا 67 حاڵه‌تی ئه‌نفڵەوەنزای وه‌رزی له سنووری پارێزگای توماركراون.
سەرجەم پشکنینەکان لە هەولێر دەکرێن و پێویست بە هاتنی شاندی بەغدا ناکات
ئەمڕۆ دووشەم 13ی کانوونی دووەم، هەمزە رەزیکی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرۆستی دهۆک بە "وشە"ی راگەیاند، لەماوه‌ی ساڵی 2019 له سنووری پارێزگای دهۆك 67 حاڵه‌تی گوماناوی ئه‌نفڵەوەنزای وه‌رزی تومار كراون و به‌و نەخۆشییە چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری خۆپاراستن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك لە کونگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له‌كۆی سەرجەم حاڵه‌ته‌كان 24 حاڵەتیان له جۆری H1N1، به‌ڵام سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانیش گوماناوین، پشكنینی پێویستیش بۆ هه‌موو حاڵه‌تێك له هه‌ولێر ده‌كرێت و پێویست ناكات به هیچ شێوه‌یه‌ك شاندی ته‌ندروستی له به‌غداوه بێته كوردستان.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری