رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، بڕیاره ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سه‌ر به سوپاى پاسداران سه‌ردانى عێراق بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كۆ ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت له راپۆرتێكدا باس له سه‌ردانه‌كه‌ى شوێنگره‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانى ده‌كات، كه بڕیاره بۆ عێراق ئه‌نجامى بدات. له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه "ئیسماعیل قائانى شوێنگره‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانى و فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس خۆى بۆ سه‌ردانى عێراق ئاماده ده‌كات و هاوكات لایه‌نه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، پێگه‌كانى خۆیان رێك بخه‌نه‌وه".
شوێنگره‌وه‌ى سوله‌یمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كۆ ده‌بێته‌وه
له راپۆرته‌كه‌دا به درێژیى باس له‌وه كراوه، چۆن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى گۆڕانكارى له پێگه و جبه‌خانه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان دوور بگرن له‌و هێرشانه‌ى كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ریكى ئه‌نجام ده‌درێن.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ دواى كوژرانى سوله‌یمانى له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكى له به‌غدا، ژماره‌ى ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه زیادیان كردووه، به‌رپرسانى عێراق ده‌ڵێن بوونى ئه‌و فڕۆكانه بۆ چاودێرى و به‌دواداچوونه، كه‌چى ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌ركیان به به‌رگى وه‌سف ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى وه‌ڵامێك بێت بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه له سه‌ر بنكه و سه‌ربازگه‌كانیان هه‌یه.
جیا له‌وه، جبه‌خانه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه، سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له لیستى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا ناویان هاتووه، له نموونه‌ى قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى عه‌سائیب و ئه‌بو ئالاى وه‌لائى سه‌رۆكى كه‌تائیب سه‌ید شوهه‌دا و ئه‌كره‌م كه‌عبى سه‌رۆكى میلیشیاى نوجه‌با، له‌گه‌ڵ چه‌ندان سه‌ركرده‌ى تر‌ى حه‌شد ده‌ستیان به رێكارى توند كردووه بۆ پاراستنى خۆیان.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌گوێره‌ى بروسكه‌یه‌ك كه‌دوێنێ یه‌كشه‌م له نووسینگه‌ى فالح فه‌یازى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ركرده‌كانى حه‌شد به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى سه‌ر به ئێرانن، شوێنى مانه‌وه و رێكارى هاتوچۆیان گۆڕیوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان پاسه‌وان و ژماره‌ى مۆبایله‌كانیشیان گۆڕیوه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه‌دا دووپاتى ده‌كاته‌وه، زۆرێك له‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى هاوپه‌یمانیى فه‌تح ئاشكرا كراوه، په‌رله‌مانتاریشه. ئه‌و باسى له‌وه‌یش كردووه، زۆرێك له هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى جبه‌خانه‌ى خۆیان بۆ ناو هێزه‌كانى سوپاى عێراق ده‌گوازنه‌وه، چونكه ئه‌وان پارێزراوترن و رێزى خۆیان هه‌یه.
له‌و كاته‌دا باس له سه‌ردانێكى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده نوێیه‌كه‌ى فه‌یله‌ق قودسى سه‌ر به سوپاى پاسداران ده‌كرێت، كه یه‌كه‌م سه‌ردانى ده‌بێت وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانى ئه‌نجامى بدات. رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ ئه‌و سه‌ردانه دڵنیا بووه‌ته‌وه، كه ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام كاته‌كه‌ى دیار نییه. بڕیاریشه له‌سه‌ردانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى كۆ ببێته‌وه و هه‌وڵى ئه‌وه بدات كاره‌كانى سوله‌یمانى له عێراق ته‌واو بكات.
عادل كه‌رعاوى گوته‌بێژى "بزووتنه‌وه‌ى ئه‌نساڕوڵاى ئه‌وفیا" له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" زانیارییه‌كانى گۆڕانكارى له پێگه و جبه‌خانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى پشتڕاس ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ ئامانجى ئه‌م كاره‌یان پاراستنه بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى كوشتن و هێرشكردن نه‌بنه‌وه.
ئه‌فسه‌رێكى عێراقیش باس له‌وه ده‌كات زۆرێك له جبه‌خانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ربازگه‌كانى سوپاى عێراق گوێزراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پارێزراوتر بن و له ژێر كۆنتڕۆڵ و ئاگایى حكوومه‌تى عێراق بن. ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێ چه‌كى قوڕسى وه‌ك مووشه‌ك له‌ناو جبه‌خانه‌كه و تۆپهاوێژ له‌ناو جبه‌خانه‌كه هه‌یه.
حه‌شدى شه‌عبى چه‌كه قوڕسه‌كانیان له‌لاى سوپاى عێراق ده‌شارنه‌وه
له كاتێكدا به‌رپرسانى حه‌شد دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان له‌ژێر چاودێرى و هه‌ڕه‌شه‌دان، دیار نییه له‌م بارودۆخه‌دا فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس چۆن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان كۆده‌بێته‌وه و ئامانجى نوێى چی ده‌بێت؟ یان ئایا سه‌ردانه‌كه‌ى ته‌نیا بۆ عێراق ده‌بێت؟ ئه‌م پرسیاره‌یش بۆیه ده‌بێت بكرێت چونكه له‌سه‌رده‌مى قاسم سوله‌یمانى دۆسیه‌ى سووریایش هه‌ر له‌لایه‌ن فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا.
رۆژى هه‌ینى سێى ئه‌م مانگه له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، هه‌ر یه‌كه له قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى جێگرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى كوژران. له دواى رووخانى رژێمى به‌عس له عێراق قاسم سوله‌یمانى به‌رپرسى یه‌كه‌مى ئێران بوو له عێراق و ته‌واوى لایه‌نه شیعه‌كانى عێراقى به‌گوێره‌ى به‌رژوه‌ندى ئێران ده‌جوڵاند. دواى نه‌مانى ئه‌و كۆمه‌ڵێك پرسیار دێته ئاراوه. كه له بارودۆخێكى وه‌ك ئه‌مڕۆى عێراق هیچ وه‌ڵامێكى ئه‌وتۆیان نییه.