زۆر كه‌س شه‌وان نا‌وێرن له‌ناو هاوڕێكانیان بخه‌ون، چونكه پرخه‌یان زۆر دێ و ته‌ریق ده‌بنه‌وه. توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وام له‌سه‌ر هۆكاره‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، دوایین ده‌رئه‌نجام بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی زمانیان گه‌وره‌یه، زیاتر تووشی پرخه‌پرخی خه‌و ده‌بنه‌وه.
پرخه له كاتی خه‌ودا، هه‌روه‌ها خه‌وی پچڕپچڕ، هه‌میشه دوو گرفتی سه‌ره‌كیی نوستنن و بۆ چه‌ندان هۆكار ده‌گه‌ڕێنه‌وه به سه‌ره‌كیترینیان قه‌ڵه‌ویی و ههناسهبڕكێیه و هه‌ردووكیشیان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون. له‌ناو ئه‌و هۆكارانه‌دا، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی "به‌نسلڤانیا"ـی ئه‌مه‌ریكی ئاماده كراوه، ئاشكرای ده‌كات، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پرخه كێشی زۆر نییه، به‌ڵكو زمانه.
ئەگەر چەوریی زمان بەهۆی خۆلاوازکردنەوە نەمێنێ پرخەش نامێنێ
کاتێک زمان درێژ بێت، یان ئەستوور بێت، شەوان دەبێتە هۆی هەناسەبڕکێ و ئەمەیش وا دەکات وەک پێویست بۆرییەکانی هەناسە کراوە نەبن و پرخە دروست دەکات. ئەگەر بەهۆی قەڵەوییەوە زمانەکە ئەستوور بووبێ، ئەوا کاتێک کەسەکە خۆی لاواز دەکات، پرخەی نامێنی، یان هیچ نەبێ کەم دەبێتەوە.
ریچارد شواب، سەرۆکی بەشی پزیشکی خەوتن لە زانکۆی به‌نسلڤانیا دەڵێ، زۆربەی پزیشکان، تەنانەت ئەوانەیش کە پسپۆڕن لە بوارەکەدا، سەرنجیان بۆ چڕبوونەوەی چەوریی سەر زمان نەچووە و بیریان لەوە نەکردووەتەوە ئەگەر کەم بکرێتەوە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پرخە و تەنانەت هەناسەبڕکێش.