تیروپشكی نوێ‌ بۆ حاجیانی هەرێمی كوردستان دەكرێت

:: PM:02:38:14/01/2020 ‌
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ڕۆژی یەكشەم تیروپشكی نوێ‌ بۆ ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت.

تیروپشك بۆ حاجیانی ئەمساڵ ئەنجام دەرێت 
ئەمڕۆ سێشەم 14ـی كانوونی دووەم، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، تیروپشك بۆ حاجیانی ئەمساڵ ئەنجام دەرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف روونی دەکاتەوە، ڕۆژی یەكشەم لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە ئامادەبوونی دادوەران و لایەنی پێوەندیداری وەزارەتی ئەوقاف تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ ئەمساڵ ئەنجمان دەدرێت.

"بۆ حەجی ئەمساڵ 72 هەزار و 202 كەس داوای سەفەری حەجیان كردوە بۆ ئەمەش ناوی چوار هەزار و 500 هاووڵاتی لە پڕۆسەیەكی كراوەدا رادەكێشرێت و دەتوانن ئەمساڵ گەشتی حەج بكەن" نەبەز ئیسماعیل وای گوت.

ساڵی ڕابردوو تێچووی یەك حاجی هەرێمی كوردستان هەزار و 100 دۆلار بوو ئەوەیش وایكردبوو بەشێك لەو هاووڵاتییانەی ناویان دەرچووبوو توانای حەجکردنیان نەبێت و كەسانی تر لە شوێنیان دانرا.



وشە - رامیار جەواد