دوای زیاتر له 15 ڕۆژ له به‌ستنی كۆنگره، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ئه‌نجام دا. هه‌رچه‌نده له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك درا كه یه‌كێك له‌وانه دیاركردنی گوته‌بێژ بوو، به‌ڵام نه‌توانرا سكرتێر و پرسه هه‌ستیاره‌كانی تر یه‌كلا بكرێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سارد و سڕ به‌رێوه‌چوو
ڕۆژی 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 له تاسلوجه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای ململانێیه‌كی زۆر كۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌نجام دا. یه‌كێتی له‌و كۆنگره‌یه‌دا سكرتێری دیاری نه‌كرد و پێڕه‌وی ناوخۆیشی هه‌ڵگرت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی، به‌ڵام له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه نه‌یتوانی ئه‌و كارانه بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه پێره‌وی ناوخۆ هه‌موار بكرێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی به شێوه‌یه‌كی سارد به‌رێوه‌چوو ته‌نانه‌ت به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه نه‌بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس كه له‌به‌ر هه‌ستیاری پرسه‌كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سارد و سڕ به‌رێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كرا كه باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ به‌ته‌واوی په‌راوێزخرابوون و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی /بافڵ تاڵه‌بانی/ هه‌وڵی ده‌دات ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌كه كۆنترۆڵ بكات.
سه‌رچاوه‌كه هۆكاری په‌راوێزخستنی باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه كه پێده‌چێ له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی هیچ پۆستێك له سه‌رۆكایه‌تی به‌و باڵه نه‌درێ ئه‌وه‌یش به‌هۆی بوونی كۆسره‌ت ره‌سووڵ له ئه‌نجوومه‌نی باڵای یه‌كێتی كه له نۆ كه‌س پێكدێن.
لای خۆیه‌وه راهبه‌ر ئیبراهیم ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی 20 كه‌سی دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی پێداچوونه‌وه پێدا بكرێ. ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و 20 كه‌سه به ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی دیار كراون.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بڕیار دراوه كه مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی بكرێته گوته‌بێژی ئه‌و حزبه.