په‌رله‌مانی كوردستان به فه‌رمی واده‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازی خانه‌نشینی ڕاگه‌یاند و بانگێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌م.
پڕۆژه‌ى چاكسازى په‌سه‌ند ده‌كرێ
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕێی ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (15)ی ئاسایی رۆژی پێنجشه‌می 16ی كانوونی دووه‌می بڵاو كرده‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت. هاوكات له به‌رنامه‌ی كاردا كه له‌یه‌ك بڕگه پێكهاتووه نووسراوه " ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (چاكسازی لهخانهنشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (90، 91، 92، 96، 97) له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق".
له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی چاكسازی له مووچه و ئیمتیاز و ده‌رماڵه كرد و تا ئێسته به‌ته‌واوی دیار نییه كه چ ماده‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام پڕۆژه چاكسازییه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان نێردراوه.