كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له نوێترین ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مه‌ترسیی هاككردن كه‌وتووه‌ته سه‌ر ویندۆز حه‌وت له‌به‌ر ئه‌مه باشتره به‌كارهێنه‌ران ویندۆكه‌یان ئه‌پده‌یت بكه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی"
thesun"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین ئاگاداری مایكرۆسۆفت بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕای گه‌یاند، به‌هۆی كۆنی ویندۆز حه‌وته‌وه سكێره‌تی سیستمه‌كه لاوازبووه ئه‌مه‌یش رێی بۆ هاككه‌ران خۆش كردووه كه به ئاسانی بچنه ناو فایله‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه و شته‌كانی ناوی بدزن.
باشتر وایە ویندۆزەکەت بەرز بکەیتەوە بۆ ویندۆز 10
بۆیه هۆشیاری ده‌ده‌ن كه به‌زووترین كات ویندۆزه‌كه‌ت ئه‌پده‌یت بكه‌یته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی هاككردن پارێزراوبیت و فایله‌كانت نه‌كه‌وێته ده‌ست كه‌سانی تره‌وه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه باشتر وایه ویندۆزه‌كه‌ت ئه‌پده‌یتكه‌یه‌وه بۆ به‌رزترین كه ئه‌ویش ویندۆز 10یه به‌مه‌یش فایله‌كان و سیستمه‌كه‌ت پارێزراو ده‌بێ له هاك.
مایكرۆسۆفت كۆمپانیایه‌كی فره نه‌ته‌وه‌یی ته‌كنۆلۆجی كۆمپیوته‌ره، گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی سیستمه‌كانی كارپێكردنی مایكرۆسۆفت ویندۆز و مایكرۆسۆفت ئۆفیسه، كه مایكرۆسۆفت له 1975دا له‌سه‌ر ده‌ستی بیڵ گه‌یتس دامه‌زراوه، مایكرۆسۆفت له ساڵی 1980 دا "MS-DOS"ی خسته بازاڕه‌وه كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می بوو له‌و كاته‌دا، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌یش "Windows XP"ی دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م ویندۆیه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی.