ماڵپه‌ڕى
"BBC" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌و هۆكارانه ده‌كات كه رێگه ناده‌ن ته‌نگژه‌ى ئێران و ئه‌مه‌ریكا كۆتایى پێ بێت، هه‌رچه‌نده ئێسته ئه‌م ته‌نگژه‌یه تۆزێك هێور بووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، به كوشتنى قاسم سلێمانى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هۆكار نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نگژه‌ى نێوان ئه‌م دوو وڵاته ببێت به جه‌نگێكى گشتى، ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه‌یه گرژییه‌كان تۆزێك كه‌م بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌ن كه وا ده‌كه‌ن ئه‌م ته‌نگژه‌یه كۆتایى نێت و هه‌میشه زیندوو ببێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له زووترین كات ته‌نگژه‌كه به توندى ده‌ربكه‌وێته‌وه
یه‌كه‌م : هێوربوونه‌وه‌ى گرژییه‌كان كاتییه
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى كه ماڵپه‌ڕى BBC له راپۆرته‌كه‌ى باسى كردووه، له بنه‌ڕه‌ته‌وه هێوربوونه‌وه‌ى گرژییه‌كان كاتییه و هه‌میشه‌یى نییه. له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و هێوربوونه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه، به‌هۆى ددانپێنانهكهى ئێران بووه كه گوتى فڕۆكه ئۆكرانییهكهى خستووه‌ته خواره‌وه. به‌ڵام ئه‌مه ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى هێوربوونه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى و راسته‌قین، چونكه به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئێران به ناچارى ددانى به تاوانه‌كه‌ى ناوه، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه بوو كه وڵاتانى رۆژئاوا له پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا گوتیان به‌ڵگه‌یان هه‌یه فڕۆكه‌كه به مووشه‌كى ئێران كه‌وتووه‌ته خواره‌وه. جگه له‌مه‌یش ئێران به گوشارى ناوخۆى ددانى به تاوانه‌كه‌ى ناوه. واته هه‌ر چۆنێك بێت ئێران له‌سه‌ره‌تا هه‌وڵى دا نكۆڵى له‌وه بكات به مووشه‌كى ئه‌و فڕۆكه‌كه كه‌وتبێته خواره‌وه. خودى فڕۆكه‌كه‌یش هۆكاره بۆ زیندووبوونه‌وه‌ى ته‌نگژه‌كه.
دووه‌م: سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا نه‌گۆڕاوه
هۆكارى دووه‌م وه‌ك راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه ئه‌وه‌یه، سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر ئێران نه‌گۆڕاوه، جا به كوشتنى قاسم سلێمانییش كۆتایى نایه‌ت. ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ئه‌وپه‌ڕى گوشار بخاته سه‌ر ئێران. كه‌چى دواجار به سزاى ئابوورى و به كوشتنى سلێمانى و چه‌ندان گوشارى تر ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانیوه، سیاسه‌تى ئێران به ته‌واوى جڵه‌و بكات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ململانێیه‌كه به‌رده‌وام بێت.
سێیه‌م: ئامانجه ستراتیژییه‌كه‌ى ئێران وه‌ك خۆیان ماون
راپۆرته‌كه‌ى BBC ده‌ڵێ ئابوورى ئێران له ژێر زه‌برى سزاكان دایه، ئێرانییه‌كانیش هه‌ست به نیگه‌رانى زیاتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابێت ئه‌مه‌مان له بیر بچێت ده‌سه‌ڵاتى تاران "ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشه" واته زوو ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات نابێت، گرووپى وه‌ك سوپاى پاسداران كه ده‌سه‌ڵات و هێزێكى فراوانیان هه‌یه، ده‌توانن سه‌ركوتى هه‌ر ناڕه‌زاییه‌كى ناوخۆ بكه ن و به‌ره‌نگارى هه‌ر گوشارێكى ده‌ره‌وه ببنه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت.
جگه له‌مه‌یش ئامانجه ستراتیجییه‌كه‌ى ئێران له شوێنى خۆى ماوه. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ئامانجه‌كه ده‌ركردنى ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه، ئێران به تێڕوانینى خۆى سه‌ركه‌وتوو بووه، ته‌نانه‌ت دواى كوشتنى سلێمانى هه‌ست ده‌كات هه‌ژموونى خۆى له عێراق زیاتر بووه و پێیوایه رژێمى ئه‌سه‌د پاراستووه و به‌ره‌ى دژ به ئیسرائیلى به‌هێز كردووه.
بۆیه ئه‌و تێڕوانینه‌ى ئێران یه‌كێك له هۆكاره‌كان ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامبوونى ته‌نگژه‌كه.
هه‌وڵێستى عێراق هاوكێشه‌ى ململانێى ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌گۆڕێت
چواره‌م: هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى عێراق جێگیر نییه
هه‌ڵوێستى عێراق له بابه‌تى ململانێى ئه‌مه‌ریكا و ئێران جێگیر نییه، ته‌نانه‌ت راپۆرته‌كه ده‌ڵێ "دژ به‌یه‌كتره" حكوومه‌تى كاتى عێراق له ته‌نگژه دایه و له‌به‌رده‌م ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رییه، خه‌ڵێكى زۆرى عێراق نیگهراننن له بوونى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هه‌ژموونى ئێران. په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى داوه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بچێته ده‌ره‌وه به‌ڵام حكوومه‌تى پابه‌ند نه‌كردووه، ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه نییه هێزه‌كان ده‌ستبه‌جێ له عێراق ده‌ڕۆن.
له راپۆرته‌كه هاتووه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بڕۆن ئه‌وا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش قوڕس ده‌بێت، ته‌نانه‌ت بوونى ئه‌مه‌ریكایش له سووریا كارێكى بێ پاساو ده‌بێت، چونكه ئه‌و هێزانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه له سووریایان له بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراقه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن.
هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌كات عێراق له هاوكێشه‌ى ململانێى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دابێت، هه‌ڵوێستى عێراقیش به‌مشێوه‌یه‌ى ئێسته هۆكار ده‌بێت له‌به‌رده‌وامبوونى ته‌نگژه‌كه.
پێنجه‌م: رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا
رهگوڕیشهى ئه‌م هۆكاره بۆ مانگى ئایارى 2018 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و كاته حكوومه‌تى تره‌مپ بڕیارى دا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران بكشێته‌وه. دواتریش به قۆناغ چه‌ندان سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند. رێككه‌وتنه‌كه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، به‌ڵام هێشتا نه‌مردووه، چونكه جگه له دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هیچ كه‌سێك نییه ئاره‌زووى مردنى ئه‌و رێككه‌وتنه بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى تر‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى هه‌وڵى پاراستنى ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته هیچیان له ده‌ست نه‌هاتووه، بۆیه ئێرانیش له ئایارى ئه‌مساڵ ده‌ستى كردووه به كه‌مكردنه‌وه‌ى پابه‌ندبوونى خۆى، وه‌ك راپۆرته‌كه ده‌ڵێ دواجاریش به‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئێران رێككه‌وتنه‌كه ده‌مرێت و ئێرانیش له بۆمبى ئه‌تۆمى نزیك ده‌بێته‌وه.