مه‌ڵبه‌ندی 15ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئاڵای كوردستانی به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵواسیوه و ئه‌وه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕه‌نگی سه‌وز هاتووه‌ته به‌شی سه‌ره‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، قایمقامییه‌تیی شاره‌دێی به‌رده‌ڕه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه كه قایمقام سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 15ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌ناو باره‌گای یه‌كگرتوو ئاڵای كوردستان به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوسراوه.
له وێنه‌كه‌دا دیاره كه ڕه‌نگی سه‌وز هاتووه‌ته به‌شی سه‌ره‌وه، له‌كاتێكدا ئاڵای كوردستان ڕه‌نگی سوور له‌سه‌ره‌وه‌یه و دواتر سپی و سه‌وز.
ئه‌و وێنه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێك له هاوڵاتییان پێیان وایه ئه‌وه ئه‌نقه‌سته و به‌شێكی تری ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تر چه‌ندان ڕۆژنامه‌نووس له لاپه‌ڕه‌كانیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویان كردووه‌ته‌وه و ڕایان گه‌یاندووه كه ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئه‌و ئاڵایه به‌و شێوه‌یه دانراوه و چاك ناكرێ.