چیرۆكە خەمناكەكانی ئەودیو رووخساری پێكەنیناویی كەسایەتییە كۆمیدییەكان بزانە

:: PM:03:28:17/10/2016 ‌

كەسایەتییە بەناوبانگەكانی بواری كۆمیدیا، لەلایەن بینەر و هەوادارانیانەوە زۆرجار وا سەیر دەكرێن، كە هەموو ژیانیان وەك نمایشەكانیان گاڵتە و گەپ و رابواردن بێت، بەڵام لە راستیدا زۆرێكیان لە ژیانی رۆژانەیاندا، چیرۆكی خەمناك و بەئازاریان هەیە، هەر لە تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەكان و خەمۆكییەوە بگرە تا دەگات بە كەوتنە ناو كێشەی یاسایییەوە، لە خوارەوە چیرۆكی بەشێك لە بەناوبانگترین كەسایەتییە كۆمیدییەكانی دنیا دادەنێین:

یەكەم- جیم كاری:
ناوی تەواوی جێیمس یوژین كارییە، لە ساڵی 1962 لە دایك بووە، بە رەگەز ئەمەریكایی-كەنەدایییە، ئەكتەری سینمایی كۆمیدییە، دوای خۆكوشتنی كچە هاوڕێكەی، لەلایەن دایكی ئەو كچەوە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كرا و بە تۆمەتی ئەوەی كە ئەو هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە بووە، راپێچی دادگە كرا.

دووەم- دێیڤد لیتەرمان:
دێیڤد مایكڵ لیتەرمان، لە دایكبووی ساڵی 1947ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە، سێ جار هاوسەرگیریی كردووە، پێشكەشكاری بەرنامەیەكی كۆمیدییە و زیاتر لە 40 ساڵە لە بواری میدیا كار دەكات، لەلایەن هاوسەر و هاوڕێی هاوسەرەكەیەوە رووبەڕووی هەڕەشە بووەوە، بەڵام دواتر پۆلیس توانی بیانگرێت و هەر خۆیشی ئەو چیرۆكی هەڕەشەلێكرانەی لە بەرنامەكەی خۆی لە تەلەڤزیۆن ئاشكرا كرد.

سێیەم- رۆبن ولیامز:
ئەو لە ساڵی 1951 لە ویلایەتی شیكاگۆی ئەمەریكا هاتووەتە دنیا، ئەكتەری بواری كۆمیدیا بووە، بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی خەمۆكی باری دەروونی تێك چوو، دواجاریش لە 11ی ئۆگستسی 2014 خۆی كوشت، هەواڵی خۆكوشتنەكەی هەوادارانی تووشی شۆك كرد، كە ساڵانێك بە دیار دیمەنە كۆمیدییەكانیەوە دڵخۆش بووبوون.

چوارەم- تیم ئاڵن:
لە دایكبووی ساڵی 1953ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە، ئەكتەری كۆمیدی و دەرهێنەری سینەمایییە، لە ساڵی 1978 بە تۆمەتی بازرگانیی مادەی هۆشبەر گیرا، بەڵام چونكە ناوی ئەو كەسانەی بۆ پۆلیس ئاشكرا كرد، كە بازرگانی لەگەڵ كردبوون، بۆیە سزاكەی لەسەر سووك كرا.

پێنجەم- ئۆوین ویڵسۆن:
لە ساڵی 1968 لە دایك بووە و لە زانكۆ تێكساس خوێندنی تەواو كردووە، ئەكتەری بواری كۆمیدی و نووسەری سیناریۆی فیلمە، ساڵی 2007 هەوڵێكی خۆكوشتنی دا، بەڵام شكستی هێنا و دواتر چارەسەری دەروونیی وەرگرت.

سەرچاوە: سكای نیوز-ویكیپیدیا-imdb


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی