تایەی هەموو ئۆتۆمبێلەكانی شارەدێیەكی سلێمانی تەقین

:: AM:10:14:20/01/2020 ‌
لە سنووری شارەدێیەكی سلێمانی، تایەی هەموو ئۆتۆمبێلەكان دەتەقێنرێن و تا ئێستە هیچ ڕوونكردنەوەیەك لەلایەن بەرپرسانی پۆلیس لەوبارەیەوە نەدراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی كانوونی دووەم، بەشێك لە هاووڵاتییانی شارەدێی زەلان بڵاویان كردووەتەوە، شەوی ڕابردوو دەستێكی نادیار، تایەی سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانی شارەدێی زەڵانی تەقاندووە.

تا ئێستە كەس بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقاندنە بەكۆمەڵە رانەگەیاندووە
ئەوان ئاماژەیان بەوە داوە كە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە بەردەم ماڵەكان ڕاگیراون، سەرجەمیان بە چەقۆ تایەكانیان تەقێنراوە و تا ئێستە كەس بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقاندنە بەكۆمەڵە رانەگەیاندووە.

وە دانیشتوانی زەلان باسیان كردووە، دەستێكی نادیار لە شارەدێی زەلان تایەی ئۆتۆمبێلەكانی تەقاندووە. بەڵام وەك ددانیان پێدا ناوە 12 ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی ماڵ راگیراون. ئەوەیشیان دركاندووە "چەند ماتۆڕسكیلێك تایەكانیان تەقاندووە".

شارەدێی زەلان سەربە شارباژێڕە و لەگەڵ گوندەكانی گاپیلۆن و سیوەیل و چوارتا. ژمارەی دانیشتووانی زەلان 20 هەزار و 69 هاووڵاتییە.

پۆلیسی ناوچەكە تا ئێستە هیچ لێدوانێك لەبارەی رووداوەكە نادات و ئەوە یەكەمجاریشە رووداوێكی وا بە كۆمەڵ لە كوردستان تۆمار بكرێت، بەڵام لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.







وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 1196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌