پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتاری، چه‌ندان نهێنی له‌ناو فراكسیۆن و جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ ئاشكرا كرد. په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ش ده‌ڵێ ، ده‌مێكه پێوه‌ندیم پێوه‌یان نه‌ماوه، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه ده‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی سیخوڕی تێكه‌ڵ كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، سیروان بابان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌ڵێ هه‌م فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ و هه‌م خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتاری ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه. یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه به لاڕێدا براوه.
دوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه كاندید ده‌كرێنه‌وه
بابان روونی كرده‌وه، كاتێك بابه‌تی فۆڕمهكهم گه‌وره كرد، هاتوون داوا ده‌كه‌ن فۆڕم پڕ بكه‌مه‌وه، له كاتێكدایه ئه‌وان به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه فۆڕمه‌كه‌یان پڕ كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره‌ی رازی كردووه، به‌وه‌ی دوو هه‌ڵبژاردنی له‌پێشه كاندید ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وكات دوو ملیۆن چییه، هه‌شت ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن.
بابان ده‌ڵێت، داوامان له سه‌رۆكی جوڵانه‌وه كرد قهرزهكهی خۆی كه 52 ملیۆن دۆلاره بداته‌وه به حكوومه‌ت و حه‌قی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یش بداته‌وه كه پشیان له چاڤی لاند هه‌یه. نه‌ك به‌گوێی نه‌كردین به‌ڵكو ده‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی سیخوڕیی تێكه‌ڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی دادگای بۆ ههڵپهسێَرن.
نه‌وه‌ی نوێ كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارن ئێسته به‌سه‌ر سێ گرووپ دابه‌ش بوون چوار كه‌سیان له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید و سێی تر نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێكیان سه‌ربه‌خۆی خۆیان ڕاگه‌یاندووه.
شاسوار له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردن له گرته‌ی ڤیدیۆی سێكسی په‌رله‌مانتاره‌كانی كه‌وته كێشه له‌گه‌ڵیان و تا ئێسته‌یش نه‌یتوانیوه كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.