بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م كه‌ناڵی دووه‌می ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ڵمانی فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌باره‌ی مێژووی گه‌لی كورد و سته‌م و زوڵمی داگیركه‌ران و هۆكاره‌كانی نه‌بوونی كوردستان به ده‌وڵه‌ت بڵاو بكاته‌وه.
كه‌ناڵی ZDFی ئه‌ڵمانی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر دیكۆمێنتارییه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به ناونیشانی "كورده‌كان: قڕكردن، تیرۆریزم، خیانه‌ت" په‌خش ده‌كرێ، له پێناسی دیكۆمێنتارییه‌كه نووسیویه‌تی، كورده‌كان گه‌لێكی كۆنی ناوچه‌كه‌ن و حه‌قیقه‌تی گه‌لێكی بێ ده‌وڵه‌ت، بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، له دێرزه‌مانه‌وه، ئه‌وان وه‌ك هه‌ر گه‌لێكی تر له هۆز و تیره‌ی جیا جیا پێكهاتوون و زیاتر له 500 هۆز بوون و چیرۆكی سته‌م و زۆرداری و قڕكردنی گه‌لانی تری ناوچه‌كه بۆ سه‌ر كورد ده‌خاته ڕوو، كه جیا له قڕكردنیان، زۆربه‌ی جار به ئێسته‌وه‌یش ناسناوی "تیرۆریست"یان لێ نراوه و به توندی سزا ده‌درێن و ڕه‌شبگیر ده‌كرێن و ماڵ و حاڵیان خاپوور ده‌كرێ و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێن.
له ته‌ك ئه‌مانه‌یش دا، له دیكۆمێنتارییه‌كه باس له خیانه‌تی وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له كورد ده‌كات، كه بۆ ژیانكردن به ئاشتی و ئاسایی هه‌وڵی خۆیان داوه، به‌ڵام دواتر به هۆی بێده‌نگی دنیاوه، له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و دووباره تووشی شه‌پۆلی قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژكردن و ده‌ربه‌ده‌ركردن كراونه‌ته‌وه.
باس له مێژووی سته‌م و قڕكردن و خیانه‌تكردن له كورد ده‌كات
دیكۆمێنتارییه‌كه، سبه‌ی چوارشه‌م سه‌عات 08:15 به‌كاتی ئه‌ڵمانیا و 10:15 به‌كاتی كوردستان په‌خش ده‌كرێ و بڕیاره ڕۆژانی دواتر له دوو كاتی تری جیا دووباره په‌خش بكرێته‌وه.
كه‌ناڵی
ZDF یه‌كێكه له كه‌ناڵه فیدرالییهكانی ئه‌ڵمانیا، جیا له‌وه‌ی له ته‌واوی ئه‌ڵمانیا په‌خش ده‌كات، له سویسڕا و نه‌مسایش هاوشێوه‌ی ئه‌ڵمانیا پشكداری هه‌یه و له ساڵی 1963 دامه‌زراوه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه، پێشتریش ئه‌و كه‌ناڵه له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی ئاڵایه‌كی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و نووسیبووی، كاتی ئه‌وه‌یه په‌نابه‌رانی كورد، جیاواز له تورك و عه‌ره‌ب و فاس پۆلێن بكرێن له ئه‌ڵمانیا، كه ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.